کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
چۆنێتی راھێنانی منداڵ لەسەر خەوتن لەژووری خۆی
SNN: شارۆ سەراج

منداڵان ھەمیشە دەترسن بەدرێژایی شەو بەتەنیا لەژوورەکانیاندا بخەون، لەوبارەیەوە "ڤیکی داوسن" شارەزای بواری خەوتن  چەند ڕێگایەک باسدەکات بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، لەوانە: 
١. ھاوتابوون ھەموو شتێکە: ڕۆتین زۆر گرنگە و ھەموو شتێکە بۆ منداڵەکەت، ئەگەر دەست دەکەیت بە ئەنجامدانی شتێک کە ناتوانی تەواوی بکەیت ئەوا سەرکەوتوو نابیت. ھەر ٢ ھەفتە جارێک گۆڕانکارییەک دروستبکە لە خووەکانی منداڵەکەتدا و ئەگەر دوای چەند شەوێک لەخەوتنی لەژووری خۆیددا ڕێگە بدەیت منداڵەکەت بێتەوە لات بخەوێ ئەوا یەکسەر دەزانن تۆ بە ڕاستت نییە.
٢. ڕوون و ئاشکرا قسەی لەگەڵ بکەو پێش کاتی خەوتن پێی بڵێ کە دەبێت بەجیا بخەون: وردە وردە منداڵەکەت ڕابھێنە چونکە ئەوان لەسەر شتێک ڕاھاتوون و ئەگەر لەناکاودا شێواز و یاساکان بگۆڕێت دەبێتە شۆکێک بۆیان.
٣. دڵنیابە لەوەی ژوورەکەیان شوێنێکی شیاو و دڵڕفێنە بۆ خەوتنیان: ئەگەر منداڵەکەت بڵێ ژوورەکەی ترسناک و تاریکە ئەوا لەخۆت بپرسە کێشەکە چییە؟ زۆر گەرمە یان زۆر ساردە یان کەنتۆرەکە ترسناکە لە تاریکیدا؟ ئەگەر خۆت ئارەزووی خەو نەکەیت لەو ژوورەدا دڵنیابە منداڵەکەشت ئارەزووی ناکات.
٤. چەند شەوێک لەگەڵی بنوو لەجێگاکەیدا: ڕەنگە منداڵەکەت تۆی پێویست بێت وەک مرۆڤێک و بۆ ئاسوودەبوونی، چەند شەوێک لەگەڵی بنوو تاکو ڕادێت لەگەڵ ژوورەکەی.
٥. با لە ڕۆژدا لەژوورەکەیاندا یاری بکەن: بەگشتی منداڵان لە ژوورەکانیاندا یاری ناکەن تەنھا بووە بەشوێنی خەوتن لەلایان و بەستویانەتەوە بە شوێنی شەو و تەنیایی و تاریکی، ئەگەر تۆش ھەمیشە پێیان بڵێیتەوە بڕۆنەوە ژوورەکانتان ئەوانیش وەک شوێنێکی سزادان دەیبینن.
هەفتە پێشتر - Jan 9 2018 8:15PM
1930
بابه‌تی زیاتر