لەکوردستانەوە
بەڤیدیۆ: پەلەوەرێکی دوو ڕەگەز دەبێتە جێی سەرنج
SNN: کۆسار مەحمود

لەگوندێکی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە پەلەوەرێک بوەتە جێی سەرنجی گوندەکە بەوەی سەرەتا مریشک بووە و لەئێستادا بوەتە کەڵەشێرو خاوەنەکەشی لەڕێگەی SNNەوە باس لەچیرۆکەکەی دەکات.
لەوبارەیەوە "ڕەمەزان بەھادین" خاوەنی ئەو پەلەوەرە بەSNNی ڕاگەیاند : لەسەرەتادا قازێکمان ھەبوو ، بەڵام لەمەیدانی پەلەوەران لەگەڵ مریشکێک گۆڕیمانەوە، وە ئەم مریشکە سەرەتا کەڵەشێر لەگەڵی جووت دەبوو، وە لەسەر ھێلکەش دادەنیشت و ھەڵی دەھێنا.
وتیشی: بەتێپەڕبوونی کات مریشکەکە جیناتی گۆڕانکاری بەسەردا ھاتوە لەئێستادا شێوەو ڕوخساری وەک کەڵەشێری لێ ھاتوەو قوقاندنیشی ھەیە ، وە لەئێستادا کەڵەشێر لەگەڵی جووت دەبێت ، وە خۆشی جووت بون لەگەڵ مریشک ئەنجام دەدات.

خاوەنی ئەو پەلەوەرە دوو ڕەگەزە ئاماژەی بەوەشکرد : کە ھێلکە دەکات و تا ئێستا لە ۳۰ ھێلکە زیاتری کردووەو خاڵ خاڵی ڕەش بەھێڵکەکەوە دیارەو ڕەنگی سور و خوێناویە
سەبارەت بەم حاڵەتە دەگمەنە شارەزایانی پزیشکی ڤێتەرنەری ئاماژە بەوەدەکەن : لەکاتی ھەڵھێنانی جوچکە دەتوانرێت ئەو حاڵەتە دیاری بکرێت، بەڵام شێوازی لەم حاڵەتەی ئێستا کەلەمریشکەوە بوەتە کەڵەشێر ئەوا دەگمەنە و دەتوانن ئەم گۆڕانە فیسۆلۆژیەو دەتوانرێت بوترێت لە ئەنزیمات و ھۆڕمۆندا ڕویداوەو ئەو جۆرانە پێویستیان بە توێژینەوەی ورد ھەیە.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

5 ڕۆژ پێشتر - Jan 10 2018 9:21PM
5626
بابه‌تی زیاتر