زانست
زانست
سامسۆنگ تەلەفیزۆنێکی دیواری بەرھەمدێنێت
SNN: شارۆ سەراج

سامسۆنگ تەلەفیزۆنێکی گەورەی شاشە ١٢ پێ بەرھەم دەھێنێت کە پێێ دەوترێت "دیوارەکە" وە لەمساڵدا دەکەوێتە بازاڕەوە بەڵام تا ئێستا نرخەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
لەنمایشێکی ئەلەکترۆنیاتدا لە لاس ڤێگاس سامسۆنگ ئەم تەلەفیزۆنە نوێیەی نمایشکرد کە کۆمەڵێک پارچەی ھەیە و دەتوانرێت پێکەوە بلکێندرێن بۆ دروستکردنی شاشەیەکی گەورەتر، ئەمەش دەبێتە جەنگێک بەرامبەر تەلەفیزۆنە ڕادیکاڵە لولخواردووە ٦٥ ئینچیەکەی LG.
ئەم تەلەفیزۆنە یەکەمجارە تەکنەلۆجیای 'MicroLED' بەکاردەھێنێت کە زۆر بچوکترە لە LED کە لە تەلەفیزۆنەکانی ئێستادا بەکاردێت.
جۆنھیی ھان سەرۆکی بازرگانییە بینراوەکانی ئیلکترۆنیات لە سامسۆنگ ڕایگەیاند " دیوارەکە شتێکی زۆر نوێ پێشکەشدەکات، دەتوانرێت بکرێت بە قەبارەی جیاواز و ڕووناکییەکی ناوازە دەگەیەنێت لەگەڵ پلە و ئاستی ڕەنگەکان و ڕەنگی ڕەش".
تەکنەلۆجیای MicroLED پێویستی فلتەری ڕەنگەکان و ڕێکخستنی ڕووناکی باکگراوند کەمدەکاتەوە و ئەزموونێکی نوێی بینین بە بەکاربەرەکان پێشکەش دەکات، ھەروەھا باشترینە لە بەھێزی، چالاکی و توانای ڕووناکی ھەیە وەک سەرچاوەی ڕووناکی ھەتایی و بەکار‌ھێنانی کارەبا.
کۆمپانیاکە ڕاشیکەیاند کە بەپێی ئارەزووی کەسەکان دەتوانرێت قەبارەی شاشەکە بگۆڕدرێت و تاکو پانتایی دیوارێکی لێبکرێت.
سامسۆنگ تەلەفیزۆنێکی تریشی ئاشکرا کرد کە لە نیوەی دووەمی ٢٠١٨ دەخرێتە بازاڕەوە ئەویش  QLED ی ٨K AI و پێشبینی دەکرێت لە ٣ ساڵی داھاتوودا سەرنجی ١٧٠،٠٠٠ کەس لە سەرانسەری جیھانەوە ڕابکێشێێت.
5 ڕۆژ پێشتر - Jan 11 2018 9:46AM
2466
بابه‌تی زیاتر