ژینگه
ژینگه
کیسەڵەمێیینەکان زۆرتربون...ھۆکارەکەی ئاشکرابوو
SNN: 

زانایان توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ دیاردەی زیادبوونی ژمارەی کیسەڵە مێینە دەریاییە سەوزەکان لەناوچەی مەرجانی مەزنی جیھاندا.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی Sudney Morning Herald بڵاویکردۆتەوە زانایانی بواری زیندەوەرزانی ئاشکرایانکردوە کەگۆرانکاری کەشوھەوای جیھانی بۆتە ھۆی زیادبونی رێژەی لەکیسەڵی نوێی مێینە. 
دوای گۆرانکاریی بۆ زیاتر لە ٢٠ ساڵی ئەم بونەوەرە دەریاییە، بەھۆی بەرزی پلەکانی گەرمای سەر ئەم ھەسارەیەوە بۆتە ھۆی نیگەرانی زانایانی بواری ژینگە و بونەوەرە ئاوییەکان سەرباری ئەوەی ئەم جۆرە کیسەڵانە یەکێکن لەو جۆرانەی زۆر لەجۆرەکانی تر زیاتر لەگەڵ گۆرانکارییەکانی کەشوھەوادا خۆیان دەگونجێنن.
لەوبارەیەوە (مایکل جنسن)ی زانای ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە کەکیسەڵە دەریاییەکان زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن ساڵ دەژین و ھەرچەند ھەمووکات خۆیان لەگەڵ گۆرانکارییەکانی کەشوھەوا رێکخستووە بەڵام ئێستا زۆر نیگەرانین چونکە بەخێرایی پلەی گەرمای سەر ھەسارەی زەویی بەرز دەبێتەوە و دەترسین کەکیسەڵە سەوزەکان نەتوانێ بەم خێراییە خۆی بگونجێنێت و ببێتە ھۆی لەناوچوونی ئەمەش شتێکی مەترسیدارە.
زانایان ھۆشداریان لەوەداوە کەگۆرانکاری کەشوھەوا لەسەر کیسەڵە سەوزە دەریاییەکان بگاتە جۆری تری خشۆکیش کەبەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە نەتوانێ بەپێی پێویست زۆربوونی خۆی بکات و ژمارەیان لەسەر زەویی کەم بێتەوە.

8 مانگ پێشتر - Jan 11 2018 11:18AM
947
بابه‌تی زیاتر