ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
توشبوانی شەکرە دەبێ بەم جۆرە خورما بخۆن
SNN: شارۆ سەراج

خورما ئەو خۆراکە گرنگەی لەدێرزەمانەوە بەکاردێت بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان ئەمەش میوەیەکی بەتامە و رێژەیەکی زۆری شەکری تێدایە. 
خورمای ووشک رێژەیەکی زۆری کانزای تێدایە کەگرنگە بۆ لەشی مرۆڤ و بنیاتنان و پاراستنی لەنەخۆشییەکان، لەوانەش : ئاسن و فسفۆر و کبریت و پۆتاسیۆم و مەنگەنیز و مس و کالیسیۆم و مەگنیسۆم، ھاوکات کاربۆھیدرات و چەوری و ئاوی تێدایە سەرباری ڤیتامینەکانی (ئەی و بی ١ و بی ٢ و سی).
رەنگە زۆرێک لەئێوە بپرسن ئایا خورما زیانی ھەیە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە یان نا، بۆ ئەم مەبەستە دکتۆر "جەمیل ئەلقودسی" پسپۆڕی ئوردنی بواری پزیشکی ڕایگەیاند کە٧٠%ی کێشی ووشکی خورما بریتییە لەشەکری تاک بەدڵنیاییەوە دەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی شەکرە بەتایبەت کە %٤٠ی ئەم کێشە وشکە شەکری گلوکۆزە کە شەکرێکە توشبوانی شەکرە پێوەی دەناڵێنن. بۆیە پێویستە ڕێژەیەکی کەم لە خورما بخورێت و پشکنینی شەکرە بۆ نەخۆشەکە بکرێت، ئەگەر شەکرەی نەخۆشەکە بەرز بۆوە دەبێت چیتر نەخورێت، ئەگەریش شەکرەی نەخۆشەکە بەرز نەبۆوە دەتوانرێت دوو دەنکی بۆ زیاد بکرێ و بخورێت.
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەدەکات ئەوانەی کەرێژەی شەکر لەخوێنیاندا بەھۆی خواردنی ٥ دەنک خورماوە بەرزە دەبێ کەمتر لە٣ دەنک بخۆن، ئەگەر رێژەکەش بەرز نەبۆوە کەواتە ئاساییە ٥ دەنکە خورماکە بخۆن.

5 ڕۆژ پێشتر - Jan 11 2018 1:02PM
9145
بابه‌تی زیاتر