ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەقۆناغی دووگیانیتەوە بەم جۆرە منداڵەکەت زیرەک بکە
SNN: شارۆ سەراج

بەپێی توێژینەوە نوێیەکان دەرکەوتووە ئەو ژنانەی لەقۆناغی دووگیانیدا ڕۆژانە ٩ ھێلکە دەخۆن منداڵەکانیان زیرەکتر دەردەچێت. 
ژنان ھەمیشە دوودڵن دەربارەی خواردنی ھێلکە بەوەی ڕەنگە تەندروست نەبێت، بەڵام ھێلکە ١١٥ میلیگرام مادەی کۆلاینی تێدایە کە بیرەوەری کۆرپەلەکە بەھێز دەکات و توانای زانیاریەکانی باشدەکات، ھەروەھا تاکو ٩٣٠ میلیگرام زۆر باشە بخورێت.
کۆلاین لەچیدا ھەیە؟ 
مادەی کۆلاین لە گۆشتی سوور، ماسی، پەلەوەرەکان، پاقلەمەنیەکان و چەرەساتدا ھەیە.
ڕەنگە ٩ ھێلکە لە ڕۆژێکدا ژمارەیەکی زۆر بێت و ئاستی کۆلستڕۆڵ بەرزبکاتەوە، ھەمیشە دەوترێت ڕێژەی ٤٨٠ میلیگرام بخورێت بەڵام لەم توێژینەوەیەدا ئامۆژگاری دایکانی دووگیان دەکرێت کە دەتوانن دوو ھێندەی ئەوە بخۆن، لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێکی تریان لەو رێژەیە کەمتر دەخۆن.
رێنماییە تەندروستییەکان چین؟ 
کۆمەڵەی تەندروستی نیشتمانی دەڵێت پێویست ناکات دایکانی دووگیان لەسەر سیستەمێکی خۆراکی تایبەت بڕۆن و تەنھا پێویستە خۆراکەکانیان لە ڕۆژێکدا جۆراوجۆر بێت بۆ ئەوەی خواردنی پێویست وەرگرێت بۆ خۆی و مناڵەکەی ،  ئامۆژگاریش دەکەن کە ھێلکە زۆر پێویستە بەڵام نابێت ھێلکەی نەکوڵاو بخۆن چونکە مەترسی تووشبوونی ھەیە بەبەکتریای سالمۆنێلا کە لەڕیخۆڵەکاندا دروست دەبێت.
تاقیکردنەوەی پێویست کراوە
توێژینەوەکە لەسەر ٢٦ دایکی دووگیان ئەنجامدرا کە بەرەو ٣ مانگی کۆتایی سکپڕییەکەیان دەچن، نیوەی بەشداربووەکان ٤٨٠ میلیگرام کۆلاینیان دەخوارد لە ڕۆژێدا و نیوەکەی تریش ٩٣٠ میلیگرام لە ڕۆژێکدا، پاشان دوای لەدایکبوون ھەڵسەنگاندن بۆ خێرایی و بیرەوەری منداڵەکانیان کرا لە مانگەکانی ٤،٧،١٠،١٣. لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو دایکانەی ڕۆژی ٩٣٠ میلیگرام کۆلاینیان خواردووە منداڵەکانیان خێراتر کاردانەوەیان ھەیە، خێراتر زانیاری وەردەگرن، وە زیرەکیان IQ زیاترە. 
کۆمەڵەی تەندروستی نیشتمانی NHS ئامۆژگاری دایکان دەکات ڕۆژانە پرۆتین بخۆن، ھێلکە زۆر بەسوودە بەڵام دەبێت تەواو کوڵاو بێت و زەردێنەو سپێنەکەی ڕەق بووبێت، نیوە کوڵاویش باش نییە بەھۆی مەترسی بەکتریای سالمۆنێلا، یان دەبێت دڵنیا بن کە مریشکەکان کوتراون دژی بەکتریای سالمۆنێلا، لە وڵاتی بەریتانیا مریشکە کوتراوەکان مۆری سوور لە ‌ھێلکەکانیان دراوە و مەترسی نیە ئەگەر نیوە کوڵاویش بیخۆن. 
ھێلکەی پەلەوەرەکانی تر بێجگە لە مریشک وەک ‌ھێلکەی قاز و مراوی و... ھتد دەبێت ھەمیشە باش بکوڵێندرێت.
5 ڕۆژ پێشتر - Jan 11 2018 1:19PM
3265
بابه‌تی زیاتر