لەکوردستانەوە
بەڤیدیۆ: بەخێوکردنی نەعامە لەکوردستان پەرەدەسەنێت
SNN: کۆسار مەحمود

بەھۆی نەبونی نەعامە لەھەرێمی کوردستان ، ھاوڵاتیان گرنگی بە ھێنان و بەخێوکردنی دەدەن و زۆر جار وەک ئارەزوو چێژ لێبینین ئەو باڵندەیە بەخێو دەکرێت و ھاوڵاتیەکی خاوەن نەعامەش باس لەچۆنیەتی بەخێوو کردنیان دەکات.
نەعامە یاخود وشتر مرخ ، بەگەورەترین باڵندەی باڵدار دادەنرێت کەتوانای فڕینی نیەو خێراترین زیندەوەری دووقاچە کەدەتوانێت لەسەعاتێکدا نزیکەی ۱۰۰ کیلۆمەتر ببڕێت و قاچەکانی دوو پەنجەیان ھەیە و بەھێزن ، زۆرێکیان بەرزیەکەیان دەگاتە نزیکەی سێ مەتر و ھەر ھێلکەیەکیشیان ۲٥ ھێندەی ھێلکەی مریشک دەبێت.
ئیسماعیل ئەحمەد کەوتەی ھاوڵاتیەکی دانیشتووی ناحیەی سیروانی سەر بەھەڵەبجەیەو ماوەی چوار ساڵە لەدەشتی بەکراوا سەرقاڵی بەخێوکردنی نەعامەیە.
لەبارەی بەخێوکردنی نەعامەکانیەوە بەSNNی ڕاگەیاند: چوار ساڵ پێش ئێستا کۆمەڵێک نەعامەم ھێناوە بۆ کوردستان و تا ئێستا سەرقاڵی بەخێوکردنیانم و مامەڵەکردن لەگەڵیاندا خۆشە، 
وتیشی : لەسەرەتادا پانزە نەعامە بوون بەڵام پاش ھێلکەکردنیان زۆر بوون و لەئێستادا ۱٨ دانەم ھەیە و زۆرجاریش ھاوڵاتیان ھاتون دانە دانە دەیکڕن و دەیبەنەوە بۆخۆیان، وەنرخی تەمەن ۲مانگەکان ۲۰۰ دۆلار دەکەن و دەمانگ و یەک ساڵەکانیش نزیکەی ھەزار دۆلار دەکەن ، وەبەگشتی تاوەکو تەمەنی دەساڵی دەژین.

ئاماژەی بەوەشکرد : ئەم نەعامانە خواردنی سەرەکیان وێنجەیەو زۆرجار لەگەڵ عەلەف تێکەڵی دەکەین ودەیاندەینێ ، وەھێلکەکانیان گەورەیەو پڕۆتینی زۆری تێدایەو بە ٤۲ ڕۆژ ھەڵی دێنن بەڵام دەبێ کەشەکەی لەبار بێت بۆی

ئیسماعیل ئەحمەد لەبارەی نەعامەکانەوە ئەوەشی بووت : گۆشتی نەعامەکان کۆلسترۆڵیان کەمەو ڕۆنەکەیان بۆ چارەسەری ئازاری جومگەبەسودە، وە بەخێوکردنیان خۆشە بەڵام نابێ بەرەڵابکرێن لەبەر ئەوەی ماڵی نین و لەکاتی چونەدەرەوەیان ڕەنگە نەیەنەوە،کەشوھەوای ئێرە گونجاوە بۆ بەخێوکردنیان و پەلاماردەر نین ، بەڵام لەکاتی بونی مەترسی لەسەریان و گەورەبونیان پەلاماریان دەبێت وەک خۆپاراستنێک.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

4 ڕۆژ پێشتر - Jan 11 2018 8:57PM
1752
بابه‌تی زیاتر