ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
١١ ھۆکاری بۆنی ناخۆشی میز لەخانماندا
SNN: شارۆ سەراج

ھیچ شتێک وەک حەمام و توالێتەکان تووشی سەرسوڕمانمان ناکەن، کاتێک ھەست دەکەیت میزەکەت بۆنی ناخۆشە و ئاسایی نییە دەپرسیت ھۆکارەکەی چییە، لێرەدا باسی ھۆکارەکانی تێکچوون و ناخۆشبوونی بۆنی میز دەکەین و چی دەگەیەنن.

١. جەستەت وشک بۆتەوە: بەھۆی کەمی ئاو خواردنەوە میز بۆنێکی بەھێزتری دەبێت و ڕەنگەکەی تۆخ دەبێت، ھەمیشە با ئاو نزیکت بێت و بیخۆرەوە زوو زوو.
٢. شتێکی نائاسایت خواردووە: %٤٠ ی خەڵکی سەرزەوی بۆنی میزەکانیان وەک ڕووەکی ئاسپاراگەس وایە، ھەندێک خواردن بۆنی میز دەگۆڕێت وەک پیاز، سیر، قاوە، ھەندێک جۆری بەھارات، کاری، کحول، ماسی سالمۆن و کەلەرمە بچکۆلەکان. ھەروەھا زۆر خواردنی خوێ بۆنی میز بەھێزتر دەکات.
٣. ھەوکردنی بۆری میزت ھەیە: یەکێکە لە کێشە باوەکان بەتایبەتی لە خانماندا، ئەگەر بۆنی میزەکەت بەھێزە وەک ئەمۆنیا یان بۆنێکی کەمێک شیرینی ھەیە، یاخود بۆنەکەی وەک شتێکی بۆگەن کردووە، ئەوا پێشبینی دەکرێت ھەوکردنی بۆری میزت ھەبێت. ئەمەش بەھۆی بەکتریایەکەوەیە کە ھەوکردنەکە دروست دەکات و ڕەنگی میزەکەش بۆ ڕەنگێکی تەڵخ یان خوێناوی دەگۆڕێت.
٤. شکرە: زۆر خواردنی شەکر توشی سەرئێشەی شەکرت دەکات، زۆربوونیشی لە خوێندا دەبێتە ھۆی تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢. شەکرەش دەبێتەھۆی زۆر میز کردن و بۆنێکی وەک میوە دەداتە میزەکە.
٥. دووش دەکەیت: بۆ خانمان، ئەوانەی تا ئێشتاش کۆئەندامی زاووزێیان بە دووش و سابون دەشۆن ناو زێیان دەشۆن ئەنجامێکی پێچەوانە دەبینن. ناو زێ خۆی خۆی پاکدەکاتەوە لە بەکتریا  پیسییەکان، ئەگەر تۆی خانم بەردەوام ناو زێت بە سابوون دەشۆیت ئەمە دەبێتە ھۆی تێکدانی سیستەمی میکرۆبی ناوچەکەو بۆنەکەی ناخۆشتر دەکات، ھەروھا یەکسانی ڕێژەی ترشەڵۆکەکەی تێکدەدات، تووشی ھەوکردنی دەکات و ڕەنگە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی ھێلکەدان زیاد بکات.
٦. ڕەنگە ھەوکردنی کەڕووت ھەبێت: ئەم ھەوکردنە تووشی خورانت دەکات لەو ناوچەیەدا و بۆنێکی ھەیە وەک کەڕوو، ڕەنگە ھۆکارەکەش تێکچوونی بەکتریای زێ بێت.
٧. کێشەی بۆنێک کە نازانیت بۆ: ئەگەر میزەکەت بۆنەکەی وەک بۆگەنێک یان ترش یان وەک بۆنی ماسییە ھەبێت کە بەھۆی کێشەکانی ھەرس کردن و ئەنزیمی فلاڤین توشی دەبیت و میزەکەت بۆنی وەک ماسی دەبێت. بۆنێکی ناخۆش دەدات بە لەش و ددان ھەرچەندە خۆشت پاک ڕابگریت.
٨. بەرەو سووڕی مانگەنە دەچیت: پێش سووڕی مانگانە ھۆرمۆنەکان دەگۆڕێن و بۆنی میز و ناوچەی زێ دەگۆڕدرێت.
٩. دووگیانیت: لەکاتی دووگیانیدا بەھۆی گۆڕانی ھۆرمۆنەکانەوە میزەکەت بۆنێکی نوێی ھەیە.
١٠. ڕەنگە نەخۆشییە سێکسیە گوازراوەکانت ھەبێت: ھەندێک لەم نەخۆشیانە بۆنی میز ناخۆش دەکات کە بەھۆی گواستەنەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەوە دروست دەبێت.
١١. دەرمان وەردەگریت: ھەندێک لەو دەرمانانەی بەکاریدەھێنیت وەک ھەندێک ڤیتامین و حەبەکان بۆنی میز دەگۆڕن. وەک حەبەکانی ڤیتامین  B٦، مەلتی ڤیتامینەکان، حەبی دڵ، دەرمانەکانی دووگیانی.

5 ڕۆژ پێشتر - Jan 11 2018 9:08PM
5591
بابه‌تی زیاتر