ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٥ رێگا بۆ بەھێزکردنی قژ
SNN: 

باشترین رێگا بۆ بەھێزکردن و چڕکردنەوەی قژ لەخانماندا بەکارھێنانی پێکھاتە سروشتییەکانە کەبەم جۆرە دەبێت: 
١-ئەلۆی ڤێرا و ھێلکە: ٢ گەڵای ئەلۆی ڤێرا لەت بکە و جێڵەکەی دەربھێنە و بیدە لەبێخی سەرت تا نیو سەعات پاشان جوان بیشۆ بەئاو، دەکرێ جێڵەکە تێکەڵی ھێلکە بکەیت و ٢٠ دەقیقە بیدەیت لەسەرت ئەمەش ھەفتەی ٢ جار بەکاربھێنە.
٢-پرتەقاڵ: ئاوی پرتەقاڵ و سێو بفلیقێنەوە و بیدە لەبێخی سەرت و قژت تا ٣٠ دەقیقە پاشان بەئاو بیشۆ ئەمەش ھەفتانە چەندین جار دووبارە بکەرەوە. دەشتوانیت توێکڵی پرتەقاڵ بدەیت لەخەڵاتە و ٢٠ دەقیقە بیدەیت لەسەرت و دواتر بیشۆیت. 
٣-ھێلکە: دو ھێلکە تێکەڵ بکە و بیدە لەقژت بەڵام شێداربوبێت و با ١٥ دەقیقە پێوەی بێت و پاشان بیشۆ بەئاو. ئەمەش ھەفتەی ٤ جار دوبارە بکەرەوە. 
٤-ئەفۆکادۆ و مۆز: مۆزێک و ئەفۆکادۆیەک تێکەڵ بکە و بیدە لەسەرت و مەساژی بکە تا نیو سەعات پاشان بەئاو و شامپۆ بیشۆ. ئەمەش ھەفتەی ٣ جار دووبارە بکەرەوە. 
٥-تۆوی شمڵی:  ٢ کەوچک تۆوی شمڵی بخەرە نێو ئاو تا ١٠ سەعات پاشان بیھاڕە و بیدە لەبێخی سەرت و با نیوسەعات پێوەی بێت پاشان بیشۆ بەئاو. 

5 ڕۆژ پێشتر - Jan 11 2018 9:22PM
4078
بابه‌تی زیاتر