ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
باشترین تێکەڵە بۆ لێکردنەوەی پێستی مردووی پاژنەپێ
SNN: 

گۆڤاری فرۆیندینی ئەڵمانی ھۆشداری دەدات بەگرتنەبەری باشترین رێگاکان بۆ لێکردنەوەی پێستە مردوو قڵیشاوەکەی پاشنە پێ تا نەبێتە ھۆی لەناوبردنی ئەرکەکەی کەپاراستنی پێیەکانە.
گۆڤارەکە ئاشکرایکردوە کەپێویستە بەووریاییەوە ئامێری پێویست بۆ رێککردنەوەی پێستی پاژنە بەکاربھێنرێت بەوپێیەی چەندین کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر مرۆڤەکە و پێیەکانی.
گۆڤارە ئەڵمانییەکە رێنمایی دەدات بەبەکارھێنانی ھەندێ مادەی ناوماڵ بۆ لێکردنەوەی پێست لەجیاتی بەردە پێ ، ئەویش پەتاتە، گوڵی بەیبون. 
سەرەتا پەتاتەکە بخەرە قاپێکی گەورە تا شێدار دەبێت پاشان بیفلیقێنەوە لەئاوی کوڵاودا و پاشان قاچەکانی تێ بکە تا ١٥ دەقیقە.
گوڵی بەیبونیش ھەمان کاریگەری ھەیە و دەبێ گوڵی بەیبون بپێچرێت لەپارچەیەک قوماش و ئاوی گەرمی پێدا بکرێت پاشان بدرێت لەپێستە قڵیشاو و مردووەکە.
ھەوڵ بدە رۆژانە بەکرێمێک مەساژی بنە پێیەکانت بکەیت کەمادەی یۆریای تێدابێت.

4 ڕۆژ پێشتر - Jan 11 2018 9:32PM
3956
بابه‌تی زیاتر