جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
پێشبینیەکان بۆ بوورجی دووپشک لە٢٠١٨ دا
SNN: شارۆ سەراج

فەلەک ناسی کەنەدی "جۆرجیا نیکۆلاس" پێشبینی بوورجەکانی ئاشکرا کرد بۆ ساڵی ٢٠١٨.
لەبارەی بورجی دووپشکەوە دەڵێت ئەمساڵ ساڵی گەشت و گواستنەوەیە بۆ دووپشک و لەچواردەوری خۆیدا ھەوڵدەدات کاریگەری زیاتر ھەبێت.
لەڕووی پارە، کار، پێگەی کۆمەڵایەتی
ئەمساڵ ساڵێکی زۆر باش دەبێت بۆ تۆ، ھەسارەی موشتەری بەرامبەرت دەوەستێت ئەمەش مانای بەختە، وە ئەم بەختە باشە تاکو ساڵی ٢٠٣٠ ناگەڕێتەوە. بۆ ئەو کەسانەی لە بواری پزیشکی و یاسا و خوێندنی باڵا و راگەیاندندا کاردەکەن بەرەوپێش دەچن.
پەیوەندییەکانت
ھەموو پەیوەندییەکانت باشتر دەبێت چونکە تۆ دڵخۆشتریت ئەمساڵ، ئاسوودە تر و ھێمن تر و زیاتر متمانەت بەخۆت دەبێت و پەرۆش تر دەبیت بۆ گەورەکردنی ئاسۆکانت. ئەم خاسیەتانە وات لێدەکەن سەرنج راکێشتر دەرکەویت لەچاوی خەڵکانی تردا، موشتەری ھەلەکانت بۆ زیاتر دەکات و ڕێژەی ئەو خەڵکانەی تۆیان دەوێت زیاددەکات.
خێزان و ماڵ
لەگەڵ ھەر خوولێکی ٣٠ ساڵیدا تۆ ئێستا دەچیتە پەنجەرەیەکی ٢-٣ ساڵییەوە کە لەم کاتەدا ھەلێکی زیاترت ھەیە شوێنی نیشتەجێبوونت بگۆڕیت. دەست بکە بە بیرکردنەوە لەم بابەتە وھەندێک پلان دابڕێژە.

4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 11:30AM
1094
بابه‌تی زیاتر