ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
باشترین چارەسەر بۆ رەبوو
SNN: 

رەبوو ئەو نەخۆشییەی توشی کۆئەندامی ھەناسەدانی مرۆڤ دەبێ و توشی تەنگە نەفەسی و لاوازی دەکات و لەچەندین جاردا دووبارەدەبێتەوە و مرۆڤەکە بێزار دەکات، بۆیە ناچار ئامێری تایبەت بەھەناسەدانی بۆ دادەنرێت، بەڵام ئێستا دەرکەوتوە چەند گیراوەیەک ھەن رێگری دەکەن لەدووبارەبوونەوەی ئەو دۆخە.
بۆ ئەوەش ھەوڵ بدە رۆژانە شەربەتی گێزەر بخۆیتەوە و ڤیتامینی لەگەڵ بخۆیت رۆژانە. 
گیاسەوزەکان و دانەوێڵە بخۆ رۆژانە ئەمەش بکەرە پێکھاتەی ژەمەکانت.
دەتوانیت یەکێک لەم رێگایانەش بەکاربھێنیت: 
١. یەک کوپ ئاوی کانبێری، ٢ کوپ ئاوی سترۆبێری، ١ ھەنار
٢. نیو لیمۆ، ١ فینیل، چارەکە ئەناناسێک، ٨ گەڵای جەرجیر، ٣ پارچە تور
٣. چارەکە کوپێک ئاوی لیمۆ، مەعدەنوس، کەمێک سپێناخ، ٢ سێوی سەوز
٤. خەیارێک، نیو لیمۆ.
دەبێ خۆت لەمانەش بەدووربگریت: 
١. سۆدیۆم و گلوتامین 
٢. کحول و گیراوە سوکەکان 
٣. خواردنی شیر و ھێلکە و گۆشت 
٤. میوە مزرەمەنییەکان

4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 11:45AM
1881
بابه‌تی زیاتر