ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەزەیتی گوێزھیند و ئاوی لیمۆ قژت بەھێز بکە
SNN: 

بەھۆی کاریگەری کەشوھەوا و بەکارھێنانی شامپۆ و سابونە کیمیاییەکانەوە زۆربەمان توشی گرفتەکانی قژ بووینەتەوە جا ھەڵوەرین یان تەنک بوون یان ڕووتانەوە یاخود سوتانی سەر تاڵەکانی بێت، بۆیە لێرەدا گیراوەیەک دەخەینەروو کەدەتوانێ قژ بەھێز بکاتەوە.
ئەمەش رێگایەکی ئاسانە و بەم جۆرەیە: 
١. بەشێوەی رۆژانە: بەر لەخۆشتنت بەیەک سەعات بێخی سەرت مەساژ بکە بەزەیتی گوێز ھیند. پاشان بەشامپۆ بیشۆ. 
٢. دەشتوانیت شەوانە بەزەیتی گوێزھیندی گەرمکراو بیشۆیت و بەیانی کەھەستایت بیشۆیت.
٣. ھەوڵ بدە زەیتی گوێز ھیند و ئەڤۆکادۆ تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لەقژت و ١ سەعات پێوەی بێت پاشان بەشامپۆ بیشۆیت.
٤. بۆ چارەسەری روتانەوە ھەوڵ بدە سپێنەی ھێلکە بھێنیت تێکەڵی زەیتی گوێز ھیندی و ھەنگوینی بکەیت بەوجۆرە زامنی درێژبونەوە و بەھێزبونیشی دەکەیت.
٥. دەتوانیت ئاوی لیمۆ بەکاربھێنیت بۆ نەھێشتنی گرفتی قژ روتانەوە، کەوچکێک ئاوی لیمۆ بکەرە نێو شامپۆکەت و سەری پێ بشۆ.
٦. دەتوانیت زەیتی گوێز ھیند و ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکەیت بەرێژەی ١ کەوچک بە١ کەوچک و بەھێواشی مەساژی بێخی سەرتی پێ بکەیت تا ١ سەعات پێوەی بھێڵەرەوە و دواتر بەشامپۆ بیشۆ.

4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 2:59PM
3248
بابه‌تی زیاتر