ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەزگەیەک پەڵەی سەر ڕەش لادەبات
SNN: 

پەڵەی سەر رەش لەو گرفتە بێزارکەرانەیە کەلەسەر رووکاری پێست دروست دەبێت بەھۆی کەڵەکەبونی پیسی و دەردراوە چەورییە زیادەکانەوە لەنێو کونیلەکاندا کەدەبێتە ھۆی گیرانی.
چەندین رێگاش ھەن بۆ لابردنی پەڵە سەر رەشەکان و پاککردنەوەی پێست کەنوێترینیان ئەو لەزگەیەیە کەلەسەر لوت دەدرێت بۆ لابردنی.
دەکرێ ئەم لەزگەیە بەم جۆرە ئامادە بکرێت:
پێکھاتەکانی: 
سپێنەی ١ ھێلکە 
چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ 
چەند دڵۆپێک زەیتی داری چا 
کلینیکس
لەقاپێکدا پێکھاتەکان تێکەڵ بکە و پاشان کلینیکسی نەرم بھێنە و بیخە نێو گیراوەکە و بیخە سەر لوتت ئەمەش دوو جار دووبارە بکەرەوە و با ٢٠ دەقیقە پێوەەی بێت. ئەم رێگایە ھەموو دوو ھەفتە یەک جار بەکاربھێنە تا توشی ھەوکردنی پێستت نەکات.

4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 3:19PM
1989
بابه‌تی زیاتر