کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ بیرۆکە گرفتی ھاوسەران ناھێڵێت
SNN: 

زۆربەی جار پەیوەندیی ھاوسەرێتی رووبەروی کێشە و گرفت دەبێتەوە کەدەرەنجامەکەشی لەناوچونی خێزان و لەبەریەک ھەڵوەشاندنیەتی، بۆ ئەوەی خۆ لەو گرفتانە بپارێزرێت باشترە سود لەم پێنج بیرۆکەیە ببینیت کەوێب سایتی (سایکۆلۆجی تودەی) ئاماژەی پێ کردووە: 
١. ھاوسۆزی لەگەڵ لایەنی بەرامبەر: ئەمەش ھاوسۆزی دەرببڕە لەگەڵ داواکارییەکانی و داوای لێبوردنی لێ بکە ئەگەر ھۆکاری کێشەکە بویت. 
٢. بەووردی گوێ بگرە: لەپێناو تێپەراندنی کێشەکانت لەگەڵ ھاوسەری ژیانت پێویستە گوێی لێ بگریت و ھەوڵ بدەیت قسەی پێ نەبڕیت تا کۆتایی بەقسەکانی دەھێنێت و بەشێوەیەکی شارستانی و ھێمن گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت بەبێ پشت بەستن بەتوندوتیژی و قسەی ناخۆش.
٣. داوای لێبوردن لەکاتی پێویستدا : جا ئەمەش لێبوردنی راشکاوانە و راستگۆیانە بێت و ھەوڵ بدەیت خۆتی لێ نزیک بکەیتەوە و ھەڵسوکەوتی دڵسۆزانەی بۆ دەربڕیت.
٤. دوای تێپەراندنی دۆخە سەختەکان باشترە رووبەرووی ببیتەوە و بۆچونەکانتی بۆ دەربڕیت.
٥. بگەیتە رێکەوتن: لەگفتوگۆی ھێمن و ئاقڵانە و رێکەوتنێک بەرازی بوونی ھەردولا ھەوڵی چارەسەری کێشەکان بدەیت.

4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 4:40PM
1726
بابه‌تی زیاتر