ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئازاری ماسولکەی پشتی مل ناھێڵێت
SNN: 

گۆڤاری (سنیۆرین راتیجیبر)ی ئەڵمانی ئاماژە بەوە دەکات کەباشترین چارەسەر بۆ ئازاری ماسولکەی پشتی مل، بەکارھێنانی گەرمییە.
گۆڤارەکە بەباشی دەزانێت کەشوشەی گەرم، یان لەزگەی گەرم کەمادەی کاریگەری وەک (نۆنیفامید، بیبەری کاین، لایتی رووناکی سور، دوشی گەرم، مەڵحەمی ھاندەری تێپەربونی خوێن) چارەسەری گرفتەکانی ووشکبونی ماسولکەکانی پشت مل و رەق بونی دەکات.
بۆ خۆپاراستنیش لەو گرفتە گۆڤارەکە رێنمایی دەدات بەخۆ بەدوورگرتن لەنیگەرانی دەروونی و دڵەراوکێ و گرفتی دەمارییی و توڕەبوون، ھاوکات پێویستە مل بپارێزیت لەسەرما و ھەوای بەھێز و خەوتن لەشوێنێکی گونجاودا کەزامنی پشودان و ئارامی مل بکات.
ئەوانەش کارمەندی نوسینگەکانن پێویستە بەشێوەیەک دابنیشن کەپارێزگاری بکەن لەتەندروستی پەیکەری ئێسک و رەچاوی ماوەی پشوودان و ئەنجامدانی تەکنیکی پشوودان و راھێنانی پێویست بکەن بەرێک و پێکی.

11 مانگ پێشتر - Jan 12 2018 5:14PM
9624
بابه‌تی زیاتر