ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەمانە سیەکانت پاک دەکەنەوە
SNN: 

شێرپەنجەی سیەکان بەبێدەنگی ساڵانە ١ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس لەجیھاندا دەکوژێت، بۆیە پزیشکانیش رێنمایی دەدەن بەخواردنی ڤیتامین و ترشە ئەمینیەکان و مادە دژەئۆکسانەکان بۆ پاراستنی سییەکان.
لەوبارەیەوە دکتۆر (نیلای کاچیجی) پسپۆڕی بوارەکە چەند رێنماییەک دەخاتەروو بۆ پاراستن لەو نەخۆشییە مەترسیدارە: 
١. خەرنوب: سیەکان لەژەھر پاک دەکاتەوە: بۆ پاراستنی سیەکان و تەندروستییەکەی. خەرنوب لەمادە بەھێزەکانە کەسیەکان پاک دەکاتەوە و دەیپارێزێ لەتوشبون بەشێرپەنجە. ئەم پێکھاتەیە دەکوڵێنرێت پاشان بەکاردەھێنرێت. زۆر بەسوودیشە بۆ رەبوو و نەخۆشیەکانی سنگ و کۆئەندامی ھەناسەدان.
٢. سیر: ئەنتی بایۆتیکێکی سروشتییە بۆ سیەکان: سیر لەو خۆراکانەیە کەئەدای سیەکان باشتر دەکات و چەندین جۆری ڤیتامینی تێدایە و باشترینە بۆ پاراستنی سیەکان لەشێرپەنجە. دەکرێ بەلێنانی یان بەکاڵی بخورێت.
٣. زەنجەبیل: سیەکان لەمادە زیانبەخشەکان رزگاردەکات: سیەکان توشی گرفتی تەندروستی و سەلامەتی دەبنەوە بەچەندین ھۆکار لەنێویاندا پیسبونی ھەوا و جگەرەکێشان. زەنجەبیل ھاوکاری دەکات لەپاککردنەوەی سیەکان لەمادە ژەھراوییەکان و دەکرێ وەک چا بخورێتەوە. نیو دانەی بخەرە لیترێک ئاو و رۆژانە ٢ کوپی لێ بخۆرەوە.
٤. جەرجیر: ئەو خانە شێرپەنجەییە خێرا دابەشبوەکان رادەگرێت: جەرجیر ڤیتامینی سی و بی تێدایە سەرباری فۆلیک ئەسید و ئاسن و کالیسیۆم . بەھێزترینە لەنێو سەوزە گەڵادارەکاندا بۆ پاککردنەوەی سیەکان. دەکرێ بەشێوەی زەڵاتە بخورێت یان بخرێتە ئاوەوە و ئاوەکەی بخورێتەوە.
٥. تۆوی ترێ: رووبەرووی شێرپەنجە و وەرەم دەبێتەوە لەش پێویستییەتی، تۆوی ترێ ئەنتی بایۆتیکێکی بەھێزی سروشتییە کەپارێزەری لەشە لەشێرپەنجە. ھەندێ کەس لەکاتی خواردنی ترێدا دەنکەکەی فرێ دەدات بەڵام توێژینەوە پزیشکیەکان سەلماندوویانە کەتۆوی ترێی رەش باشترین سەرچاوەیە بۆ پاراستنی تەندروستی.

8 مانگ پێشتر - Jan 13 2018 9:49AM
4750
بابه‌تی زیاتر