ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ھۆکاری دواکەوتنی پێگرتنی منداڵ
SNN: 

زۆربەی دایکان توشی نیگەرانی دەبن بەھۆی بەراوردی قۆناغەکانی گەشەکردنی منداڵەکەیان لەگەڵ منداڵی تردا و ناشزانن ئەمەش گرفت و ھەڵەیەکی گەورەیە و پێویست ناکات ئەو بەراووردە بکەن چونکە بەچەندین ھۆکار ئەم بابەتە جیاوازی دەبێ.
پێ گرتنی منداڵ چەندین ھۆکاری ھەیە و منداڵی تەمەن ٦ بۆ ١٠ مانگ دەتوانێ بەپێوە بوەستێت دەشتوانێ لە ٧ بۆ ١٣ مانگیدا دەست بەشتێکەوە بگرێت ئینجا بڕوات بەڵام لە ١٤ مانگیدا بەبێ ھاوکاری دەتوانن برۆن. 
پزیشکانیش دووپاتی دەکەنەوە کەتوانای منداڵ لەسەر بەپێ رۆشتن رەنگە تا ١٨ مانگ درێژ بێتەوە بەڵام ئەگەر لەو ماوەیە تێپەڕی و پێی نەگرت ئەوا دەبێ راوێژی پزیشک بکەن.
بەڵام چەندین ھۆکار ھەن کەکاریگەرییان ھەیە لەسەر دواکەوتنی پێگرتنی منداڵ کەئەوانیش: 
١. گرنگی نەدانی خێزان بەھاندانی منداڵەکە لەسەر بەپێ رۆشتن ئەمەش مانای وانیە ناچاری بکەیت بەڵکو ھاوکاری بکەیت و ھانی بدەیت.
٢. لەباوەشگرتنی منداڵەکە بەدرێژایی کات ئەمەش دەبێتە ھۆی دواکەوتنی پێگرتنی.
٣. زیادبونی کێشی منداڵەکە رەنگە ھۆکارێکی تری درەنگ پێ گرتنی بێت بۆیە دەبێ ئاگاداری کێشی لەشی بیت بەراوێژی پزیشک. 
٤. رەنگە منداڵەکە گرفتێکی ھەبێت لەسمتی یان یەکێک لەڕانەکانیدا بۆیە دەبێ پزیشک پشکنینی بۆ بکات. 

4 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 10:58AM
2222
بابه‌تی زیاتر