کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٣ رێگا بۆ رزگاربون لەفشاری شوێنی کار
SNN: 

کەسانێکی زۆر توشی گرفت و ھەستی نەرێنی شوێن و فشاری کارکردن دەبن بەھۆی ھەڵەکردنی زۆرەوە کەئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی نەتوانن سەرکەوتووبن بۆ رزگاربون لەمانە و کارکردن لەدۆخێکدا کەفشاری کەمتر بێت و ئەرێنییانە کاربکەیت باشترە پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکەیت: 
١. توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بەوەدەکات ئەو کەسانەی دوو کار دەکەن لەیەک کاتدا زیاتر ھەڵە دەکەن لەوانەی یەک کاردەکەن. بۆیە پێویستە کارەکان بەپێی بەرنامەیەکی دیاریکراو بکەیت. ئەوەش گرنگە کاتێ لەشوێنی کاردایت خۆت لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەدووربگریت و کات بەشتی بێ سوودەوە بەسەر نەبەیت. 
٢. رزگاربون لەنیگەرانی و دڵەراوکێ: فەرمانبەران بەردەوام دەیانەوێ بەجۆرێک کاربکەن کەبەدڵی بەرێوەبەرەکەیان بێت ئەمەش ھەندێ کات توشی دڵەراوکێیان دەکات و رێگرە لەئەداکردنی کاروبارەکانیان بەشێوەیەکی راست بەھۆی ھەڵەکردن لەئەنجامدانی ئەو کاروبارانە بۆیە پێویستە ئەرێنی بیر بکەیتەوە و گرنگی بەتایبەتمەندییە باشەکان بدەیت لەجیاتی ترس لەشکست. 
٣. بنیاتی پەیوەندیی باش لەگەڵ ھاورێکانت: ئەمەش وادەکات لەنێو بازنەیەکدا بژیت کەزامنی پاراستنی بۆ بکات و ھەستی نیگەرانی ودڵەراوکێ نەھێڵێت و ھەست بەئارامی بکات و توانای بیرکردنەوە و کار زیاتر بکات. باشترە لەگەڵ ھاورێیان قسە بکەیت و لەکاتی پشووداندا باشترە بابەتی تر باس بکەن کەپەیوەست نەبێت بەشوێنی کارەکەوە، تا بنیاتی پەیوەندییەکی باش و ھاوکاری نێوانی ئەندامانی تیمەکە بەدەست بھێنیت. 

3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 11:30AM
774
بابه‌تی زیاتر