ترافیک
مارسێدس بارھەڵگری ئێکس کلاس ئاشکرادەکات
SNN: شارۆ سەراج

مارسێدس زیاتر بە ئۆتۆمبێلە کلاسی و گرانبەھاکان ناسراوە، بەڵام کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر و گەشتیشی ھەیە بە قەبارەو شێوازی جیاواز وەک یونیمۆگ و جی کلاس، لەھەمووشی سەرنجڕاکێشتر مارکۆ پۆلۆی بارھەڵگری گەشتە. 
لەم مانگەدا مارسێدس بارھەڵگری کامپینی ئێکس کلاس دەخاتەڕوو لە پێشانگای CMT، بەیارمەتی چەند بارھەڵگرێکی شارەزای ئەڵمانی بواری کەمپ کردن ئامادەکراوە. 
وەک بارھەڵگرێکی سوودبەخش بۆ ھەموو کاروبارێکی ڕۆژانە بەکاردێت، بۆ گواستنەوەو ڕاکێشانی ئۆتۆمبێلی دیکە بەدوایدا، گشت پێداویستەییەکانی کامپین کردن و چوون بۆ ڕێگای دوور. 
بۆ ئەم مەبەستە مارسێدس بە ھاوکاری شارەزایانی بارھەڵگری تیشەر کە بارھەڵگرێکە ناسراوە بەوەی وەک لەفە وایە لە ناوەوە، بارھەڵگرێکی کامپینی شینی ئێکس کلاس بەرھەمھێنرا، لەناویدا چێشتخانە، ٣ شوێنی وەک تەباخ و فڕن، جێگایەکی خەوتن، شوێن بۆ دانیشتنی ٣ کەس و دەبێتە جێگای خەویش، توالێت، سینکێک بە بەلوعەوە لەگەڵ حەمامێکی تێدایە.
بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی ئۆتۆمبێلێکی سادەتر دەکەن، مارسێدس ئێکس کلاسێکیشی ھەیە لەگەڵ ڤانێسا بەرھەمیھێناوە لە ساڵی رابردوودا. ڤانێسا زۆر لە بەرھەمەکانی ڤۆلکس واگۆن مۆدێلی ئامارۆک دەچێت، چێشتخانە و دۆڵابی تێدایە، سەرەکەی دارە و دەرگای دواوەی ھەیە. سەرەکەی بە گۆشەی ٤٥ پلە دەکرێتەوە.
ڤانێسا چێشتخانەکەی ھەموو پێداویستییەکی چێشت لێنانی تێدایە وەک دۆڵاب، بەفرگر و فریزەر، سینک و تەباخ. ڤانێسای ئێکس کلاس شوێنی خەوی تێدانیە.
لەگەڵ ئەم مۆدێلە نوێیەی ئێکس کلاس، مارسێدس بەنیازە مۆدێلەکانی وەک مارکۆ پۆلۆ ئاکتیڤیتی و مارکۆ پۆلۆ ھۆریزۆن بە گۆرانکارییەوە لە پێشانگاکە بخاتەڕوو.
مارکۆ پۆلۆ نوێیەکە سیستەمی سپیکەری تێدایە کە ٩ سپیکەر لەخۆ دەگرێت بەشێوازێک بەناو تەواوی ئۆتۆمبێلەکەدا دەنگەکە بە یەکسانی بڵاودەبێتەوە و بە بلوتوس دەتوانرێت لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکان ببەسترێت و کۆنترۆل بکرێت لە ھەچ شوێنێکی ئۆتۆمبێلەکە دانیشتبێتی.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 12:40PM
821
بابه‌تی زیاتر