لەکوردستانەوە
پۆلیس دەستبەسەر کەڵەکێویەکی ڕاوکراودا دەگرێت
SNN: کۆسار مەحمود

پۆلیسی دارستانی بیارە دەست بەسەر کەڵەکێویەکی ڕاوکراودا دەگرن و لێپرسراوی بنکەکەش زانیاری لەبارەوە ئاشکرا دەکات و ئامارێکیش ڕادەگەیەنێت.
لەوبارەیەوە "سەیوان حەمە ساڵح" لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی دارستانی بیارە لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند : پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە لەسنوری (حاجی ڕەش)ڕاوکردن ھەیە، پشکنینێکی فراوانمان بۆ ناوچەکە کرد بەڵام ڕاوچیان ھەڵھاتبوون.
وتیشی : لەئەنجامی گەڕانەکەشدا  کەڵەکێویەکی سێ ساڵەمان دۆزیەوە کە سەربڕابوو کەوڵیش کرابوو لەناو بەفردا شاردرابۆوە، لەئێستادا ھێناومانەتەوەو ڕادەستی دادوەری لێکۆڵینەوەی ھەڵەبجەی دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد: وەک تیمەکانمان ھەمیشە خزمەتی سرووشتی سنورەکە دەکەین و ئەوەی سەرپێچی بکات دەستگیری دەکەین و ڕادەستی یاسای دەکەین ، لەماوەی ڕابردووشدا ۲۰ کەوی زیندومان گرتوەو ئازادمان کردون و ۱٨ کەوی کوژراو ، ۱۹ چەکی تاپڕ و ٤۰ سەرپێچیکارمان دەستبەسەرکردوەو سەرجەمیانمان ڕادەستی دادوەری لێکۆڵینەوە کردووە.
gellerytitle

3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 1:59PM
2561
بابه‌تی زیاتر