لەکوردستانەوە
دوو بەرھەمی ئەدەبی بڵاوکرانەوە
SNN: کۆسار مەحمود

لەکتێبخانەی ھەژار موکریانی لەھەڵەبجە، ڕۆمانی (باخی باڵندە مەستەکان) و دیوانی شیعری (بەخۆکوشتنەوە سەرقاڵم) بڵاوکرانەوە پێشکەشی خوێنەران کران و نوسەری بەرھەمەکانیش لەبارەیەوە دوان.
لەوبارەیەوە "ھێمن بەرزنجی" نوسەری ڕۆمانی باخی باڵندە مەستەکان بەSNNی وت: ڕۆمانەکە نیمچە پۆست مۆدێرنە و ۱۹٤ لاپەڕەیە و دەبێ ھەموو بابەتەکانی ناوی پێکەوە ببەستیتەوە بۆ ئەوەی جەوھەری کارەکە تێبگەیت، ھیواداریشم خوێنەرەکان بەگشتی ڕەخنەو ستایشەکان لەشوێنێ خۆیدا دەستنیشان بکەن و ڕەحم بە نوسەر نەکەن.
وتیشی: ڕۆمانەکە باس لەچیرۆکی دوو ھاورێ ئەکات لەمناڵیەوە ھاوڕێی یەکن ، بەڵام پاش ۲۰ساڵ ھاوڕێیەکیان دیار نامێنێت و بەدوایدا ئەگەڕێت، چیرۆکەکە لەگوندێکی کوردستانەوە دەستپێدەکات، وەلەکاتی گەڕان بەدوای ھاوڕێکەیدا ھەر چیرۆکێک یان ھەر ڕوداوێک ڕووبدات دەیگێڕێتەوە ،و سەرەنجام لەباخی مودمین (شکستەکاندا) ھاوڕێکەی دەدۆزێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە "عەبدولقادر سەعید" نوسەری دیوانە شعری بەخۆکوشتنەوە سەرقاڵم بە SNNی ڕاگەیاند : ئەم کارەم باس لەھەموو ئەو شکستە سیاسی و ئەخلاقی و ھەمەجۆرانە دەکات کە تاکی کورد لە ئێستادا توشی بووە، ئەوەی سەیرە مرۆڤی کورد بەقۆناغی خەبات و ھەوڵ و تێکۆشاندا دەڕوات بەڵام لەکۆتایدا ھەرەس بەخۆی دەھێنێت، کەئەمەش ئەوەندەی فەرھەنگیە ئەوەندە کۆمەڵایەتی نیە.
وتیشی : ئەم بەرھەمە خوێندنەوەیەکی سیسزیفیانەیە ، کە ئینسانی کورد وەک تۆڵە لەخۆی بکاتەوە وایە نەک خەبات بکات بۆ ژیانێکی باشتر، و پێشبینی دەکەم گەر بە وردی بخوێنرێتەوە وەک ئەوە وایە توێژەرێکی کۆمەڵایەتی نوسیبێتی و سەرنج لەسەر ھۆکارەکان دانراوە.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 8:45PM
475
بابه‌تی زیاتر