ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ناسینەوەی نیشانەکانی شەکرە
SNN: شارۆ سەراج

شەکری خوێنت بەرز بێت یان نزم لەوە قورسترە کە تۆ بیری لێ دەکەیتەوە، شەکرە یەکێکە لەنەخۆشییە مەترسیدارەکان، پەیوەندییەکی زۆری بە خواردنەوە ھەیە. کۆمەڵێک نیشانە لە جەستەدا دروست دەبێت کە ئاماژە بە شەکرە دەدەن.

١. تینوێتی: نیشانەیەکی گرنگی شەکرەیە و ھەمیشە تینوێتییەکی زۆر دەدات بە کەسەکە، ئەگەر لە ڕادەی سروشتی زیاتر تینوت بوو پێویستە پشکنینی شەکرە ئەنجام بدەیت.
٢. زۆر میزکردن: ئەگەر زیاد لە پێویست ئاو بخورێتەوە میزکردنیش زیاتر دەبێت، شەکری خوێنیش ڕێژەی میز زیاددەکات.
٣. ھیلاکی: ھەستکردن بە ھیلاکی کاتێک ھیچ کارێکی ماندووکەرت ئەنجام نەداوە، تەمەڵ دەبیت، ھەستکردن بە ھیلاکی لە کاتی بەرزی و نزمی شەکردا ڕوودەدات چونکە گلوکۆز لەخوێندا خاو دەبێتەوە و خانەکانی لەش خۆراک و ئۆکسجینی پێویستیان بۆ ناچێت.
٤. ھەوکردن بە کەڕوو: شەکرەیەک کە کۆنترۆل نەکرابێت توشی خوران و کزانەوەت دەکات لە ناوچەی کۆئەندامی زاووزێدا و مەترسی توشبوون بە کەڕوو زیاددەکات. پێویستە زوو چارەسەر بکرێت.
٥. بینین تێکدەدات:  شەکرەی بەرز لەخوێندا عەدەسەکانی چاو دەئاوسێنێت، چاو وشک دەکاتەوە و بینینت دەگۆڕێت، تەلخی یان دوھێندە بوون لەبینیندا دروستدەبێت.
٦. چاکنەبوونەوەی برین: نەخۆشەکانی شکرە دەبێت ئاگاداری چەقۆ و کەلوپەلە تیژەکان بن، برینەکان زۆر درەنگ چاکدەبنەوە.
٧. ئارەزووی خواردن: لەکاتی شەکرە ئارەزووی خواردن زۆر زیاد دەکات و ھەست بە برسێتییەکی زۆر دەکەیت.
٨. دابەزینی کێش: وەک زیادبوونی کێش شەکرە کێشیش کەمدەکات، کێشەکە جەستەتە کە لەبری چەوری، پرۆتینی ماسولکەکان تێکدەشکێنێت. گورچیلەکانیش زۆر کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی زیادەی گلوکۆز.
٩. کێشەکانی پێست: پێست ھەمیشە دەخورێت، پەڵەی بۆر و ڕەش دروستدەکات چونکە سیستەمی بەرگری لەش شەڕ لەگەڵ شەکرە دەکات و لە ئەنجامدا ئەو پەڵانە دروستدەکات.
١٠. سڕبوون: بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر دەمارەکان تێکدەدات، سڕبوون دروستدەکات، لەگەڵ ئازار و ئاوسانی دەست و قاچەکان.
١١. بیستن کز دەبێت: بەھۆی تێکچوونی دەمارەوە دروستدەبێت، گواستنەوەی دەنگەکان تێکدەدات بە باشی ناگات بە مێشک.
١٢. خوێن بەربوونی پوک: بەرزی گلوکۆزی خوێن بەکتریا دروستدەکات، پوک سوردەبێتەوە و دەئاوسێت، لەکاتی دان شوشتندا خوێنی لێدێت، ئەگەر خوێنت لەسەر فڵچەی ددانەکەت بینی باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.
١٣. گرژبوونی ماسولکەی پوز: توشبوانی شەکرە ھەمیشە توشی گرژبوونی ماسولکەکان دەبن بەتایبەت لە قاچدا، کێشەی سوری خوێن و ئازار لە ڕان و پوزدا دروستدەکات.
١٤. ئارەقکردنەوە: رێژەی ئارەقکردنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، بەڵام پێویستە جێگیربێت. ھەندێک لە توشبوانی شەکرە بە زۆری ئارەقکردنەوە دەناڵێنن تەنانەت لە کاتی خەوتن و نان خواردنیشدا، لەکاتێکدا ھەندێک نەخۆش ھەن ئارەقکردنەوەیان دەوەستێت.
١٥. وشک بوونی دەم: ئەگەر بەھۆی شەکرەوە توشی کەڕووی ناو دەم یان خوێن ھاتنی پوک نەبویت ئەوا توشی وشکی دەم دەبیت، بەرزی ڕێژەی شەکر توشی ئازار و وشکبوونەوەی ناو دەم دەکات.

3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 8:57PM
4877
بابه‌تی زیاتر