لەکوردستانەوە
لەسەر بەرد کاری دەستڕەنگینی دەکات
SNN: ھەرێم عەبدولڕەحمان

شاعێرێکی شارەزور لەڕێی بەردی جۆراوجۆری سروشتەوە چەندین کاری دەست ڕەنگینی دەکات، لەچاوپێکەوتنێکیش لەگەڵ SNNدەڵێت": وەک حەز و ھونەرێک کارەکە دەکەم،بۆ ئەوەی سروشتی ژینگە بپارێزین.
"عەبدولڕەحمان تاوگۆزی" مامۆستاو شاعیر سەبارەت بەکارەکانی خۆی  لەلێدوانێکدا بۆ SNNوتی":ماوەی چوار ساڵە وەک بیرۆکەیەک ئەوە ھاتووە بەخەیاڵمدا بتوانم لەسەر بەرد کاربکەم، چونکە تەنھا پێویست ناکات لەسەر کاغەز یان دیوار شت بنوسین.
وتیشی":مرۆڤ زۆر بەئاسانی دەتوانێت لەگەڵ بەردا کار بکات گەر بیەوێت،لەم ڕێگایەشەوە مەبەستمە پەیامێکی جیاواز بگەین،ئەویش ئەوەیە مرۆڤەکان بەتەنھا لەگەڵ شتە نەرمەکان ڕابێت، بەڵکو لەگەڵ شتە ڕەقەکانیش کارلێک بکەین ھیچ شتێک نەھێڵینەوە بەرامبەر مرۆڤ رەق بێت.
ئاماژەی بەوەشدا":کارەکانی لەسەر نزیکەی ٥٠٠ بەرد نوسیوەو ئەنجاممداوە بەھەموو قەبارەکانیەوە،کۆکردنەوەی بەردەکانیش زەحمەتی ھەبوەو گەڕاوە بەشوێنیدا بۆ پەیداکردنی، کاتێکیش چۆتە سەیران و گەشتوگوزار، یان بەشوێنێکدا ڕۆشتبێت بەردێکی جیاوازی بەرچاو کەوتبێت ھەڵیگرتۆتەوە و وای لێکردوە مانایەک بەژیان ببەخشێت.
ئەوەشی وت":کارەکە وەک حەز و ھونەر یان خولیایەک دەکەم بۆ ئەوەی سروشتی ژینگە بپارێزین، نوسینی سەر بەردێکیش کەمتر لە ٢٠ خولەکی پێدەچێت، بەو قەڵەمانەی ئاو کاری تێناکات و نایشۆرێتەوە دەینوسم، شیعرو وتەی ناوداران و چەندین شتی دیکەم نوسیوە کەئاوێزانێکی جوانی تیا بووە.
باسی لەوەشکرد":لەسەر توێکڵی گوێز و ھێڵکە،ھەروەھا پەڕی مریشک شتم نوسیوە،بەڵام ئەوشتانە زوتر دەشکێن.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 9:28PM
1420
بابه‌تی زیاتر