ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ماست بەبرۆکلی بخۆن بۆ چارەسەری شێرپەنجەی قۆڵۆن
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کەتێکەڵکردنی ماست و برۆکلیی دەبێتە باشترین پارێزەر لەدژی شێرپەنجەی قۆڵۆن و چارەسەرکردنی. 
توێژەرانی سەنگاپور بۆیان دەرکەوت کەماست و برۆکلی توانیویەتی ٧٥%ی وەرەمی مشک و ٩٠%ی خانە شێرپەنجەییەکانی قۆڵۆن لەناوبەرێت.
برۆکلی مادەیەکی کیمیایی تێدایە کەدژی شێرپەنجەیە و بەسلفۆرین ناسراوە و ماستیش پرۆبایۆتیکی تێدایە کەبەکتریایەکە ھاوکارە لەپاراستنی ھاوسەنگی سروشتی بونەوەرە ئەندامییە ووردەکانی گەدەو ریخۆڵە.
لەوبارەیەوە (ماسیۆ چانگ)ی پرۆفیسۆر لەزانکۆی سەنگاپور رایگەیاند لایەنە گرنگەکانی توێژینەوەکە وەبەرھێنانی شێوازی ژیانە بۆ گۆڕینی سستمی خۆراکی ئاسایی بۆ پرۆگرامێکی چارەسەری ھەرزانبەھا.
توێژەران پێیان وایە بەبەکارھێنانی ئەم گیراوەیە و بەسوودبینین لەبرۆکلی دەکرێت جێی پزیشکی پسپۆری نەخۆشی شێرپەنجە بگرێتەوە و چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بکات.

3 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 8:45AM
2590
بابه‌تی زیاتر