ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٥ بەھای خۆراکی گرنگ لەمریشکدا
SNN: 

مریشک دەوڵەمەندترین سەرچاوەی پرۆتینە بەتایبەت ئەگەر سنگەکەی بێ پێست بخورێت بەڵام ئەوەش بزانە مریشک سەرچاوەی مادەی خۆراکی گرنگی ترە و خۆراکێکی تەندروستە ئەگەر پێستەکەی لێ بکرێتەوە. 
گرنگترین بەھا خۆراکییەکانی مریشک و باشترین رێگا بۆ لێنانی: 
١-پرۆتین: ھەر  ١١٢ گرام مریشک ٢٨ گرامی پرۆتین و ٩ ترشە ئەمینی سەرەکی تێدایە.
٢-کاربۆھیدرات و چەوری: گۆشتی مریشک بەوە جیادەکرێتەوە کەکاربۆھیدراتی تێدا نیە و کاتێ پارچەیەک گۆشتی سنگ بەبێ پێست بخۆیت کە نزیکەی ٩٦ گرام بێت، ١٤٣ کالۆری و ٣ گرام چەوری تێدایە. بەڵام ڕانەکەی چەورترە و ١٦٥ کالۆری و ٨ گرام چەوری تێدایە.
٣-ڤیتامین: مریشک سەرچاوەی ڤیتامین بی ٣ و بی ٦ ە کاتێ ١١٢گرامی لێ بخۆیت ئەوا ٤٠%ی پێداویستی رۆژانە بەڤیتامین بی ٣ و ١٦%ی پێویست لە ڤیتامین بی ٦ ت دەست دەکەوێت.
٤-کانزاکان: ١١٢ گرام مریشک ١٦%ی فسفۆری پێویست بۆ رۆژانەی تاکێک و ٣٠ %ی سیلینیۆمە.
٥- لێنان: مریشکی سورەوکراو لەگەرمی زۆردا تەندروست نیە ، پێستەکەشی تەندروست نیە، کوڵاندنیشی دەبێتە ھۆی لەدەستدانی رێژەیەک ڤیتامین بی بۆیە باشترە شۆربای مریشک بخورێت یان بەبرژاوی و سەوزەی لەگەڵ بخۆیت. 

2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 8:47AM
1832
بابه‌تی زیاتر