ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
دوای ١٠ مانگی ئەم خواردنانە بدە بەمنداڵ
SNN: 

ھەندێ لەخانمان لەدوای تەمەنی چوار مانگییەوە خواردن دەدەنە کۆرپەلەکانیان بۆیە پێویستە ھەوڵ بدرێت خۆراکی تەندروست و بەسوود لەیەکەم دوو ساڵی تەمەنیدا پێی بدرێت، بۆیە لێرەدا ئەو جۆرە خۆراکانە دەخەینەروو کەلەتەمەنی ١٠ مانگیدا دەبێ بدرێتە منداڵ.
لەم مانگەدا دەبێ: 
جۆرە خۆراکێکی بدەیتێ کەقوتدان وجوینی ئاسان بێت
ھەوڵ بدە ٣ بەش نیشاستەی بدەیتێ وەک نان، پەتاتە، برنج لەیەک رۆژدا
بەشێک گۆشت واتە ماسی، ھێلکە 
٢ بەش پەنیر: یان پەنیری فرێش یان ماست یان شیری خۆت یان دەستکرد 
نەخوێ ونەشەکر و نەھەنگوین مەکەرە خۆراکەکەیەوە تا تەمەنی یەک ساڵی.
ژەمە بەسوودەکان: 
١-مریشک و برنج 
پێکھاتەکانی: 
٥ پارچە سنگ بەبێ ئێسقان
سیر
١ کەوچک زەیتی زەیتون 
ئاوی ١ لیمۆ
١ کوپ ماست
 پێکھاتەکان تێکەڵ بکە جگە لەمریشکەکە
سنگە مریشکەکان لەت بکە و پێشتر بیبرژێنە
بیدە لەخەڵاتە و لەگەڵ برنجەکە پێشکەشی بکە.
٢-مەعکەرۆنە و برۆکلی:
١ کوپ مەعکەرۆنی 
١ کوپ برۆکلی لێنراو بەھەڵم 
نیو کوپ پەنیر لەتکراو
مەعکەرۆنەکە بکوڵێنە پاشان لەگەڵ برۆکلیی و پەنیر تێکەڵی بکە.

3 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 8:48AM
2881
بابه‌تی زیاتر