ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
کاریگەری خواردنی کاربۆھیدرات لەشەودا ئاشکرابوو
SNN: شارۆ سەراج

ھەمیشە وامان بیستووە کە لەدوای ٦ی ئێوارە کاربۆھیدرات نەخۆین، خراپەو دەبێتە چەوری، نان و برنج و پەتاتە ھەموو خراپن بە شەو. بەڵام ئەگەر شێوازی ژیانی ئێمە جیاوازبوو یان کاتی وەرزشکردنمان بە شەوان بێت؟ بێگومان یاساکانیش دەگۆڕیت. پسپۆری بواری وەرزش کایلا ئیتسینس باس لە باشی و خراپی کاتەکانی خواردنی کاربۆھیدرات دەکات.

ھەڵە تێگەشتن
بیرۆکە باوەکە ئەوەیە خواردنی کاربۆھیدرات ڕێگرە لە دابەزاندنی کێش، دەوترێت ئەگەر بۆ نیوەڕۆ نان بخۆیت و پاشان وەرزش بکەی ئەوا کاربۆھیدراتەکە دەبێتە وزە، بەڵام گەر دوای نان خواردن بنوویت ئەوا جگەر دەیکاتە چەوری. لە ڕاستیدا زۆر وانییە! دوای کاربۆھیدرات خواردن لەس ھۆرمۆنی ئەنسۆلین دەردەدات کە ڕءژەت شەکر لە خوێندا ڕادەگرێت و گلوکۆزی عەمبارکراو زیاددەکات، لە کاتی وەرزشدا ئەنسۆلین کەمتر دەردەدرێت بۆ ئەوەی گلوکۆزی زیاتر دەستەبەربێت بۆ ماسولکەکان، لە کاتی خەویشدا لەش پشت بە ووزە عەمبارکراوەکان دەبەستێت بۆ خۆراک پێدانی مێشک. 
خواردنی کاربۆھیدرات
خواردنی کاربۆھیدرات لە شەودا کێشت زیاد ناکات، زۆر خواردن و وەرگرتنی کالۆرییەکی زۆر کێشت زیاددەکات. ڕۆژانە دەبێت بزانیت چەندێک کالۆری وەردەگریت، چالاکیت و دەتەوێت کێشت دابەزێت؟ خشتەی وەرزشکردن و ڕاھێنانەکانت ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان ھەیە، بۆ نموونە: ئەگەر بەڕۆژ لە ئۆفیسدا کاردەیت و ناجوڵێیت ئەوا شەوانە وەرزش دەکەیت، بێگومان پێویستت بە خواردنی کاربۆھیدرات دەبێت لەشەودا. ئەگەر وەرزش ناکەیت بەڵام ڕۆژانە ڕێژەیەکی دیاریکراو کاربۆھیدرات دەخۆیت و زیادەڕەوی ناکەیت ئەوا کێشە نییە چ کاتێک دەیخۆیت، جەستە نازانێت ئێستا کاتژمێر چەندە. ناڵێت "ئێستا شەوە بە ئەو کاربۆھیدراتانە بکەینە چەوری!". خواردنی کەمێک کاربۆھیدراتی ئاڵۆز لەگەڵ نانی ئێوارە ھەستی تێریت دەداتێ و شەو درەنگ برسیت نابێتەوە.
ئەگەریش ھەموو ڕۆژەکە دانیشتوویت و ڕێژەی تەواوی کاربۆھیدراتت خواردووە، نابێت لە شەودا بیخۆیت، بابەتە خۆراکییەکانی تر بخۆ.
چ جۆرە کاربۆھیدراتێک دەبێ بخۆین؟
پێش ئەوەی دڵخۆشبیت و کاربۆھیدراتێکی زۆر بخۆیت دەبێت بزانیت کام جۆرە باشە. زۆر گرنگە جۆرە باشەکە بخۆیت کە کاربۆھیدراتی ئاڵۆزە، ڕۆژانە پێویستە بخورێت، لە پەتاتە، برنجی بۆر، نانی جۆ، پاستای بۆر، شوفاندا ھەیە. ئەم جۆرانە ھێواشتر ھەرس دەبن و ھەستی تێریت لا دروست دەکەن. کاربۆھیدراتە سادەکانیش کە باش نین بۆ تەندروستی بەڵام زۆر ئارەزووی دەکەین وەک برنجی سپی، پاستای سپی،  شیرینی، کێک، نانی سپی، ئیشی ھەویر.

5 مانگ پێشتر - Jan 14 2018 1:25PM
2891
بابه‌تی زیاتر