جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
پێشبینی بوورجی کاوڕ بۆ ٢٠١٨
SNN: شارۆ سەراج

فەلەک ناسی کەنەدی جۆرجیا نیکۆلاس پێشبینی بوورجەکانی ئاشکرا کرد بۆ ساڵی ٢٠١٨.
لەبارەی بورجی کاوڕەوە ھەموو شتێک لەبارەی فێربوونەوەیە بۆ ئەوەی شانازی بەخۆتەوە بکەیت، ئەمساڵ زۆر ڕووناکە بۆت.

لەڕووی پارە، کار، پێگەی کۆمەڵایەتی
ئەمساڵ زۆر ڕووناکە بۆت و پێویستت بە سێبەرە، لەکۆتایدا کاتی ئەوەیە چیت چنیوە بیدووریتەوە، خەڵات وەردەگریت و بەرزدەکرێیتەوە و بەرەو بەدیھێنانی خەونەکانت ھەنگاو دەنێیت. ھەسارەی موشتەری یارمەتیت دەدات پارەت دەستبکەوێت لە سەرچاوەی دیکەوە. قەرزێک یان میراتێک یان ڕەھنێکی خانووبەرەی تێدا دەبێت. ھاوبەشەکەت زیاتری دەستدەکەوێت. کەسانی تر ڕێگەت پێدەدەن ئەوە بەکاربھێنیت کە ھەیانە.
پەیوەندییەکانت
پەیوەندییەکانت زۆر ئاسان دەبن ئەمساڵ چونکە سەرکەوتنی تۆ وێنەیەکی ئەرێنی دەبەخشێت بە چواردەورەکەت. 
خێزان و ماڵ
کێشەکانی پەیوەست بە پارەوە نامێنن و بەخشندەتر دەبیت لەگەڵ خێزانەکەت چونکە دڵخۆشتریت و شانازی بەخۆتەوە دەکەیت، بە ئاسانی ڕێزی کەسانی دیکە بەدەست دەھێنیت. بواری خانووبەرە زۆر باش دەبێت بەتایبەتی ئەگەر پەیوەندی بە ڕەھنەوە ھەبێت بە ئاسانی دەتوانیت ئەنجامی بدەیت.

2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 1:40PM
1851
بابه‌تی زیاتر