کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پیاوی درۆزندا
SNN: 

ھەندێ جار پیاو و ژن دەیانەوێ باشترینی خۆیان دەربخەن و ھەڵەکانیان بشارنەوە لەکاتی دەستگیرانیدا، بەڵام ئەمە بەتێپەربوونی کات ئاشکرا دەبێت و دواتر دەبێتە ھۆی دروستبونی گرفت وناکۆکی.
درۆش یەکێکە لەو ھەڵانەی کەھەریەکەیان بەجۆرێک دەیەوێ بیکات لەسەرەتای پەیوەندییەکەیاندا، لێرەدا باس لەو ھەڵانە دەکەین کەپیاوان دەیکەن و ژنان چۆن بتوانن مامەڵە بکەن لەگەڵ درۆکردنی پیاوان یاخود ھاوسەرەکانیاندا.
لەوبارەیەوە وێبسایتی (گود مێن پرۆجێکت) ئەم رێنماییانەی خستۆتەروو:
١. رووبەرووبونەوە: لەگەڵ ھاوسەری ژیانت زۆر بەراشکاوانە قسە بکە و باسی ھەستی خۆتی بۆ بکە بەھۆی درۆی بەردەوامییەوە ھەوڵ بدە متمانەی پێ بکەیت واز لەمە بھێنێت
٢. گوزارشت بکە لەخۆشەویستیت بۆی: ھەوڵ بدە وا ھەست بکات کەچەندت خۆش دەوێ و گرنگی پێ دەدەیت تا متمانەی بەدەست بھێنیت چونکە درۆ رەنگە نەریتێکی منداڵی بێت بەھۆی بارودۆخی جیاوازەوە.
٣. گفتوگۆیەکی راشکاوانە و ھێمنی لەگەڵ بکە چونکە راستگۆیی بنەمای سەرخستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە. 
٤. کەمێک ئازادی پێ ببەخشە و چیتر شوێنی مەکەوە و پرسیاری زۆری لێ مەکە چونکە فشار ھێندەی تر پیاو بەرەو درۆکردن دەبات لەناچاریدا.
٥. ھەوڵ بدە خۆت راستگۆ بیت تا پیاوەکەت بەبەردەوامی نمونەی راستگۆیی تۆ بھێنێتەوە و کاریگەری لەسەر خۆیشی ھەبێت.

مانگ پێشتر - Jan 16 2018 10:37AM
1190
بابه‌تی زیاتر