زانست
زانست
وەتس ئەپ بڕیارێکی نوێی دەرکرد
SNN: 

ئەپڵیکەیشنی بەناوبانگی کورتەنامەی خێرا (وەتس ئەپ) بەرەسمی خزمەتگوزارییەکی نوێی ئاشکراکرد کەماوەیەک لەمەوبەر زۆر باسی لێوە دەکرا.
ئەپڵیکەیشنە نوێیەکە بە(وەتس ئەپ بزنس) ناسراوە و تایبەتە بەوانەی خاوەنی کار و کۆمپانیا و بازرگانن بەجۆرێک دەتوانن ھەرکات بیانەوێ دەستیان بگات بەھەر بەکارھێنەرێکدا.
 پێشتریش چەند راپۆرتێک ھۆشداری دابوو لەو خزمەتگوزارییە و ئەگەری بەکارھێنانی ھاکەران بۆ تێپەراندنی ئەکاونتی بەکارھێنەرانی وەتس ئەپ، لەبەرامبەریشدا کۆمپانیای فەیسبوک کەخاوەنی خزمەتگوزاری وەتس ئەپە ھۆشداری داوە لەئەگەری بوونی کۆپی ساختەکراوی ئەم ئەپڵیکەیشنە بەر لەبڵاوکردنەوەی بەرەسمی. 
بڕیارە سەرەتا لەئەمریکا و بریتانیا و ئیتاڵیا و مەکسیک و ئیندۆنیزیا بکەوێتە کار پاشان بۆ وڵاتانی تر. 
بەکارھێنەرانی ئەم ئەپڵیکەیشنە دەتوانن ئەکاونتەکەیان لەسەر ژمارەیەکی نۆرماڵ ببەستن. 
بۆ ئەمەش بەکارھێنەرانی وەتس ئەپ نیشانەی Verified یان بەرەنگی سەوز بۆ دادەنرێت. 

مانگ پێشتر - Jan 19 2018 2:27PM
9932
بابه‌تی زیاتر