کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بۆچونێكی نوێ لەبارەی یارییە ڤیدیۆییەكان ئاشكرابوو
SNN: شارۆ سەراج

ئەم بابەتە ماوەیەکی زۆرە خەڵکان و توێژەرەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە بەو بۆچوونەی یارییە ڤیدیۆییە توندوتیژەکان هەرزەکار و گەنجەکان بەرەو توندوتیژی دەبات لەژیانی ڕاستەقینەیاندا. لە نوێترین توێژینەوەدا لە زانکۆی یۆرک دەڵێت ئەم بۆچوونە ڕاست نییە، یارییە ڤیدۆییەکان کەسەکان یاخود یاریکەرەکان بەرەو توندوتیژی نابات.
لە کۆمەڵێک تویژینەوەدا کە زیاتر لە ٣٠٠٠ کەس تێیدا بەشدار بوو، توێژەرەکان دەڵێن یاریکەرەکان هیچ جۆرە هەڵسوکەوتێکی نامۆیان نییە. توێژینەوەکە یاریە ڤیدیۆییەکانی بە بەشداربووەکان کرد، پاشان لە ژیانی ڕاستیدا ڕووبەڕووی ئەو حاڵەتانەی کردنەوە، لە ئەنجامدا هیچ پەیوەندییەک نەدۆزرایەوە لەنێوان کاردانەوەی بەشداربووەکان لە بارودۆخی ڕاستیدا کە کاریگەری یارییە ڤیدیۆییەکانیان لەسەربێت.
پاشان تاقیکردنەوەیەکی تر بە بەشداربووەکان کرا، بە ڕێکخستنی وشەکان وەک مەتەڵ، چاوەڕێ دەکرا یاریکەرەکان وشەی توندوتیژ هەڵبژێرن لە مەتەڵەکەدا بەڵام وا دەرنەچوو.

مانگ پێشتر - Jan 21 2018 1:43PM
1839
بابه‌تی زیاتر