زانست
زانست
نیسان عەمبارکەری ووزە بەتیشکی خۆر ئاشکرادەکات
SNN: شارۆ سەراج

توانای کارەبایی بەشێکی گەورەی کۆمپانیاکانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمۆبیلن لەئێستادا، کۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی ئەوەی ئاشکراکردووە سەرقاڵی دروستکردنی سیستەمێکی ووزەی خۆرە بۆ دابینکردنی سیستەمی ووزەی کارەبای ماڵ، بە وازھێنان لە بەکارھێنانی پاتریە مۆدێل کۆنەکان و پارچەکانی وەرگری وزەی خۆر لەسەربانەکاندا.
مارسێدس بێنز، ڕیناڵت و تێسلا ئەو کۆمپانیا گەورانەن کە سیستەمی پاتری ماڵەکانیان گەشە پێداوە، نیسانیش ھەندێک جووڵەی کردووە لەو بوارەدا، لە ٢٠١٦ ئێکس-ستۆرەیجی خۆی ئاشکراکرد بەبەکارھێنانەوەی پاتریە لیفەکان. 
سیستەمی ووزەی خۆری نیسان کەمێک زیاتر کاریکردووە لە بوارەکەدا، پاتریە ئێکس-ستۆرەجەکانی لە سەربانەکان داناوە بۆ کۆکردنەوەی ووزە و پاشان وەک کارەبا لە ماڵەکاندا بەکاردەھێنرێت و شەحنی پاتری نیسانی لیف وEV e-NV٢٠٠ .پێ دەکرێتەوە.
کۆمپانیاکە ٣ جۆری جیاواز لە سیستەمی وزەی خۆر دەخاتە بەردەست، یەکێک ھەرزانترینە، یەکێکیان زۆر کاریگەرە و ئەوی تریشیان سوکتر و گەشەکردووترە. 
بەم بەرھەمەی نیسان ھاوڵاتیانی بەریتانیا دەتوانن %٦٦ی نرخی پارەی کارەبایان بۆ بگەڕێتەوە. نرخی ھەر یەکێک لەو سیستەمە بە دانانەوە لە ٣،٨٨١£ دەستپێدەکات.
نیسان تا ئێستا ئاشکرای نەکردوو کەی دەکەوێتە بازاڕەوە بەڵام دەڵێت بەم نزیکانە دەفرۆشرێت.

4 مانگ پێشتر - Jan 22 2018 9:49PM
8988
بابه‌تی زیاتر