کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەو رێگایانەی ژنان لەبێزاری رزگاردەکەن
SNN: 

ژیانی ھاوسەرێتی بەچەندین قۆناغی جیاواز و سەختدا تێپەڕدەبێت کەپێویستی بەھاوکاری ھاوسەران ھەیە بۆ کەمکردنەوە و ھێورکردنەوە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆی. 
بەوپێیەی خانمانیش بەسروشتی خۆیان بونەوەرێکی بەسۆزن بۆیە بەچەندین قۆناغی بێزاری و توڕە بوون و غەمباریدا تێپەردەبن زیاتر لەپیاوان، لێرەدا رۆڵی پیاوە کەھەوڵی ھێورکردنەوە و پشتیوانی و دەست بەسەرداھێنانی بکات.
لێرەدا وێبسایتی (فامیلی شەیری ئەلکترۆنی) پێنج رێگای خستۆتەروو تا پیاوان بتوانن بەو رۆڵە ھەڵبسن و زەردەخەنە بخەنەوە سەر لێوانی ھاوسەرەکانیان:
١. با ھەست بەسۆزی تۆ بکات بۆی ئەمەش لەرێی باوەش پێداکردن و دەستەواژەی خۆشەویستی و نیگا گۆڕینەوە کەئەمانەش ژنان ھێمن دەکاتەوە
٢. گوێ لەسکاڵاکانی بگرە: ئەمەش زۆر گرنگە وەک ھەوڵێک بۆ چارەسەری کێشەکانی بەوپێیەی زۆرجار ژنان ناتوانن خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن و پێویستیان بەکەسێکە پشتیوانییان بکات.
٣. وەسف و پیاھەڵدان ئەوەیە کەخانمان دەیانەوێ و ھەست دەکەن کەبوونیان ھەیە و ھەستکردن بەلاوازیان تێدا ناھێڵێت
٤. گوزارشت بکە لەخۆشەویستیت بۆی لەرێی ئاراستەکردنی دەستەواژەی خۆشەویستییەوە تا میزاجی باش دەبێت.
٥. بواری بدە پشوو بدات لەکاروباری ماڵ و بیبەرە بازار و چێشتخانە یان گەشتێکی دەرەوە ئەگەرکرا.

مانگ پێشتر - Jan 23 2018 10:21AM
1428
بابه‌تی زیاتر