زانست
زانست
سناپ چات بۆ ئەوانەش کەبەکاری ناھێنن
SNN: 

تۆری کۆمەڵایەتی سناپ چات ئاشکرایکردوە کەسەرقاڵی پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکی نوێیە کەبوار بەبەکارھێنەرانی دەدات ھاوبەشی بەپۆستە گشتییەکانی بکەن لەگەڵ ھاورێ و ئەندامەکانی خێزاندا کەئەو ئەپڵیکەشنەیان نیە.
ئەمەش ھەنگاوێکی کۆمپانیاکەیە بۆ راکێشانی سەرنجی زیاتری بەکارھێنەران و زیاترکردنی ئەو کاتەی لەسەر تۆڕەکەی دەیبەنەسەر.
کۆمپانیاکە لە٣٠ی سێپتەمبەردا رایگەیاندبوو کەرۆژانە ١٧٨ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکیی ھەیە، ئێستاش دەیەوێ بەم جۆرە پۆستە رەسمی و تایبەتییەکان و بابەتە بڵاوکراوەکانی ھاوبەشی پێ بکات لەگەڵ ئەوانەی سناپیشیان نیە.

مانگ پێشتر - Jan 24 2018 10:52AM
9086
بابه‌تی زیاتر