کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە متمانەت بەخۆت زیاتر دەبێت
SNN: 

جلوبەرگ رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەبەدەستھێنانی شێواز و رووکارێکی درەوشاوە و جواندا بەڵام بۆ متمانە بەخۆبوون پێویستی بەزیاترە.ئەوانیش:
١. رووکاری دەرەوە: گرنگیدان بەرووکاری دەرەوە بەبێ زیادەڕەویی کلیلی یەکەمی دەرکەوتنە بەشێوەیەک کەمتمانە بەخۆبونی تێدابێت، بەدڵنیاییەوە دەبێ ئارام بیت و ھەست بەئاسودەیی بکەیت لەرێکخستنی قژ و شێوەی لەشولار و نینۆک و جلوبەرگەکانت چونکە ھەمویان رۆڵیان ھەیە لەشێوەی دەرەوەتدا.
٢. زمانی جەستە: شێوازی رۆشتن، دانیشتن، بەپێوە وەستان ھەموویان زۆر شت لەبارەی کەسایەتیت دەستنیشان دەکەن بۆیە ھەوڵ بدە ئاگاداری شێوازی وەستان و رۆشتن و ھەنگاوەکانت بە زۆر ھێواش یان خێرا مەبە، تەماشای پێشەوە بکە و چاوت لەسەر زەویی ھەڵبگرە کاتێ لەگەڵ خەڵک قسە دەکەیت. 
٣. ئەرێنی بە: لەنھێنییەکانی متمانە بەخۆبوون ئەوەیە کەخۆت بەدووربگریت لەبیرۆکە و بیرکردنەوەی خراپ و ھەوڵ بدە باش و ئەرێنی و گەشبینانە بیر بکەیتەوە، و جوان بیر بکەیتەوە بەر لەبڕیاردان.

مانگ پێشتر - Jan 24 2018 11:21AM
937
بابه‌تی زیاتر