ترافیک
دوای مەکینە داگرتن ئەمانە پەیڕەو بکە
SNN: 

مەکینەی ئۆتۆمبیل رۆڵی دڵ دەبینێت لەمرۆڤدا، بەوپێیەی ھەر گرفتێک لەمەکینەدا دەبێتە ھۆی تەواو لەکارکەوتنی ئۆتۆمبیلەکە، بەڵام بەپێچەوانەی دڵەوە دەتوانین مەکینەکە دابگرین و بیگۆڕین. 
بۆیە دوای داگرتنی مەکینە یان گۆڕینی دەبێت: 
١. لەسەر رێگای راست بڕۆ بەرێدا واتە نزیکەی (١٠٠ بۆ ١٥٠) کیلۆمەتر بەرێگای راستدا بڕۆ و خۆت لەرێگا سەختەکان بەدووربگرە. 
٢. پشکنینی ئاستی رۆنی مەکینەکە: دوای تەواو بوونی تێپەربوون لەو رێگایە دەبێ پشکنینی ئاستی رۆنی مەکینە بکرێت بەتایبەت لەرۆژانی یەکەمی گۆڕینەکەدا.
٣. لەکاتی رۆشتندا ھەوڵ بدە فشاری زۆر نەخەیتە سەر دۆسەی بەنزینی ئۆتۆمبیلەکە. 
٤. ئۆتۆمبیلەکە دابگیرسێنە بەڵام مەیجوڵێنە: دوای داگرتنی مەکینە و بەستنەوە یان گۆڕینی باشترە بۆ ماوەی (١ بۆ ٣) سەعات ئۆتۆمبیلەکە ئیش بکات بەڵام نەجوڵێنرێت ئەمەش لەیەکەم رۆژدا ئەو گرفتانە ناھێڵێت کەرەنگە دروست ببێت لەئۆتۆمبیلەکەتدا.

9 مانگ پێشتر - Jan 24 2018 12:52PM
2572
بابه‌تی زیاتر