ژینگه
ژینگه
لەم مانگەدا دیاردەیەکی چاوەڕوان نەکراو ڕوودەدات
SNN: شارۆ سەراج

بەپێی پێشبینیەکانی ناسا لەرۆژی ٣١ی کانونی دووەمدا مانگ بەشێوەیەکی دەگمەن دەردەکەوێت لەدیاردەیەکدا کەبۆ یەکەمین جارە لەماوەی ١٥٠ ساڵدا بەو جۆرە ببینرێت.
لەوبارەیەوە ئاژانسی فرۆکەوانی و فەزایی ئەمریکا (ناسا) رایگەیاندووە رۆژی ٣١ ی ئەم مانگە دیاردەی "مانگی شینی زەبەلاح" لەئاسماندا روو دەدات کەتێیدا مانگ بەرەنگی سوری تۆخ دەردەکەوێت کەبەرەنگی خوێن دەناسرێت.
ھاوکات ناسا ئەوەشی خستۆتەروو کەلەو شەوەدا سێ دیاردە روودەدەن، یەکەمیان مانگی شینە، ئەویش بریتییە لە ڕوودانی دووجار مانگی تەواو لەھەمان مانگدا. مانگێکی سوپەر، واتە مانگەکە %٣٠ گەورەتر دەبێت و %١٤ ڕووناکتر دەردەکەوێت لەباری ئاسایی خۆی.لەگەڵ رووداوی مانگ گیران، کە پێشی دەوترێت مانگی خوێنی.
ئەم سێ حاڵەتە ماوەی ١٥٠ ساڵە پێکەوە ڕوویان نەداوە، بۆیە دانیشتوانی زەویی دەتوانن چێژ لەو دیمەنانە وەربگرن لەوشەوەدا، کەباشترین شوێن بۆ بینینی ئالاسکا، دوورگەکانی ھاوای، بەشی خۆرئاوای ئەمریکای باکورە، سەرباری ناوچەکانی خۆرھەڵاتی ناوەراست، ئاسیا، رووسیا، ئوسترالیا، نیوزلەند کەبەپێی ھەڵکەوتەی جوگرافیان لەسەر زەویی کاتی بینینی دەگۆڕێت.

مانگ پێشتر - Jan 24 2018 8:32PM
7534
بابه‌تی زیاتر