ترافیک
لەکاتی باراندا ڕەچاوی ئەمانە بکەن
SNN: 

دەستەی ھونەری ئەڵمانی بۆ چاودێری کوالێتی ، رێنمایی شۆفێران دەکات لەکاتی بران باریندا ماوەی سەلامەتی نێوانی ئۆتۆمبیلەکەیان و ئۆتۆمبیلی پێشتر بکەنە سێ ھێندە، وەک بنەمایەکی گشتیش شارەزایانی ئەڵمانی رێنمایی دەدەن بەوەی ھەرچەندێک خێرایی زیاتر بوو سێ ھێندە بەمەتر زیاتر ماوە بھێڵەرەوە، بۆ نمونە ئەگەر لەخێرایی ٦٠ کیلۆمەتر لێت خوڕی ئۆتۆمبیلەکەت ئەوا نزیکەی ٩٠ مەتر لەئۆتۆمبیلی پێش خۆت دووربکەوەرەوە.
لەگەڵ باران باریندا دەبێ خۆت بەپارێزیت لەئیستۆپی لەناکاو و لەپڕا پێ پێدانان و ھەستانی خێرا بەئۆتۆمبیل ئەمەش دەبێتە ھۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکە و سەرباری ئەوەش دەبێ لەکاتی گونجاودا پێ لەسەر بەنزین لابدەیت بەر لەوەی لەئاستەنگەکان و پێچەکان تێپەڕیت.
دەستە ئەڵمانییەکە رێنمایی بەشۆفێران دەدات کەئاگاداربن لەکاتی تێپەڕبون بەرێگا تەڕ و خزەکاندا بەتایبەت ھەندێ ئۆتۆمبیل کەلەرێی گڵۆپی سەر داشبوڵەوە لەئۆتۆمبیلە نوێیەکاندا ئاگادارت دەکاتەوە.
سەرباری ئەوەش لایتی ESP لەکاتی ئیستۆپ کردندا ھێندەی تر ھۆشداریت پێ دەدات لەوەی دەبێ ئاگاداری خۆت بیت لەم دۆخە تەڕەدا و لەزستاندا. 

7 مانگ پێشتر - Jan 26 2018 2:50PM
1528
بابه‌تی زیاتر