کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لەکاتی توڕەبونی منداڵدا خۆت لەمانە بەدووربگرە
SNN: 

وێب سایتی empoweringparetnsی تایبەتمەند بەپەروەردەکردنی منداڵ چەند بابەتێک دەخاتەروو کەدەبێ باوکان ودایکان خۆیانی لێ بەدووربگرن لەکاتی توڕەبوونی منداڵەکانیاندا.
١. نابێ باوک یان دایک رکابەری منداڵەکە بکەن لەتوڕەبوونیدا بەڵکو دەبێ ھەوڵی ھێورکردنەوەی بدەن بەجێ ھێشتنی بۆ ماوەیەکی کەم.
٢. لەکاتی توڕەبونیدا قسە و کێشمەکێشی لەگەڵ مەکە.
٣. ھەڕەشەی لێ مەکە لەکاتی توڕەبوونیدا و خۆتی لێ مەکەرە سەنگەرەوە.
٤. بواری مەدە ھەرچۆنێک بێت ئازارت بدات بەوپێیەی ھەندێ منداڵ لەکاتی توڕەبووندا دەست بەلێدانی چواردەوری خۆی دەکات، دەبێ لەم کاتەدا دایکەکە بیگرێت و پێی رابگەیەنێت کەشتی لەم جۆرەی لێ قبوڵ ناکات ئەگەر توڕەش بێت.

مانگ پێشتر - Jan 26 2018 3:10PM
3270
بابه‌تی زیاتر