یاسا
یاسا
به‌هۆی‌ ڕاستگۆیی و به‌ویژدانیه‌وه‌ داناو ژنه‌كه‌شی‌ كوژران
SNN: 

وه‌كو ده‌وترێت پێویسته‌ مرۆڤ هه‌میشه‌ ڕاستگۆیی بكات به‌كارو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی، به‌تایبه‌ت (ڕاستگۆیی له‌قسه‌دا، ڕاستگۆیی له‌كرداردا، ڕاستگۆیی له‌بڕیاردا، ڕاستگۆیی له‌نییه‌تدا، ڕاستگۆیی له‌به‌جێهێنانی په‌یمان و به‌ڵێندا، ڕاستگۆیی له‌ئه‌دای كارو به‌رپرسیارێتیدا) له‌كورتترین پێناسه‌یدا، (ویژدان و ڕاستگۆیی.. به‌شێكن له‌ئه‌خلاق)، دانا ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌و دانیشتوی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمه‌، ئه‌و به‌ته‌واوی‌ هه‌موو ئه‌و ڕاستگۆییانه‌ی‌ تێدا به‌رجه‌سته‌بوه‌.

دانا خه‌ریكی كاری فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی بیناسازییه‌و به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه‌ باری دارایشی‌ زۆرباش بوه‌، له‌ناوبازاڕدا ناوبانگی ده‌ركردوه‌ به‌وه‌ی كه‌سێكی سه‌ر ڕاست و ڕاستگۆو دڵ و ده‌رون باشه‌، هاوكات فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازیشی‌ نییه‌، ئه‌مه‌ش وایكردبوو به‌رده‌وام هاوپیشه‌كانی هه‌وڵیانده‌دا كه‌سایه‌تی بشكێنن و پێشبڕكێی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن تا وای لێبكه‌ن بازاڕی نه‌مێنێت.

به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌یه‌وه‌ زۆربه‌ی دراوسێ دوكانه‌كانی ڕقیان لێی بوه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه‌ له‌كه‌داری بكه‌ن و چه‌ندجارێكیش له‌گه‌ڵ دراوسێ دوكانه‌كانی بۆته‌ كێشه‌یان، چونكه‌ یه‌كێك له‌گله‌ییه‌كان كه‌ دراوسێ دوكانه‌كانی لێیان كردوه‌ وتویانه‌، ((تۆ خێرێكی كه‌م ده‌خه‌یته‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌ بیناسازییه‌كان و بازاڕی‌ ئێمه‌ت نه‌هێشتوه‌)).

ڕۆژێك دراوسێ دوكانێكی كه‌ هه‌مان پیشه‌ی دانای هه‌یه‌ دێته‌سه‌ری و شه‌ڕی پێده‌فرۆشێت ته‌نانه‌ت لێدانێكی زۆریش له‌دانا ده‌دات، به‌ڵام دانا بۆ پارێزگاریكردن له‌خۆی خشتێكی پیادا ده‌كێشێت و ده‌ستبه‌جێ دراوسێ دوكانه‌كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

ڕوداوه‌كه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات...

دوای ئه‌و ڕوداوه‌، دانا بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ زیندانیده‌كرێت، ئه‌و ماوه‌یه‌ش بۆ دانا له‌زیندان ده‌بێته‌ ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی زۆریشی‌ به‌سه‌ردێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كارو كاسبییه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌، هه‌ر ئه‌وكاته‌ش یه‌كێك له‌منداڵه‌كانی توشی ڕوداوی هاتوچۆ ده‌بێت و گیانله‌ده‌ستده‌دات، چونكه‌ دانا هاوسه‌رگیریی كردوه‌و خاوه‌نی دوو منداڵه‌.

دواتر دانا وای لێدێت هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ نامێنێت له‌زیندان، به‌ناچاری‌ ژنه‌كه‌ی ده‌ستده‌كات به‌ئیشكردن و نانكردن بۆ خه‌ڵكی‌ و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بژێوی ڕۆژانه‌ی خێزانه‌كه‌ی‌ دابینده‌كات، تائه‌وكاته‌ی دانا ماوه‌ی زیندانیه‌كه‌ی ته‌واوده‌بێت و له‌زیندان دێته‌ ده‌ره‌وه‌.

یه‌كێك له‌براكانی ئه‌وكه‌سه‌ی دانا كوشتویه‌تی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكردوه‌ ئه‌گه‌ربێت و دانا له‌زیندان بێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌یكوژێ‌، چونكه‌ وه‌كو باسده‌كرێت (ماڵی كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌ كه‌سانێكی شه‌ڕانگێزو به‌هێزو چه‌كدارن و گوێ به‌یاساو ڕێكه‌وتنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش ناده‌ن).

كاتێك دانا له‌زیندان هاته‌ده‌ره‌وه‌، دوای یه‌ك هه‌فته‌، هاوژین كه‌ ده‌كاته‌ برای كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌، ده‌بیستێت دانا له‌زیندان هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ پیلان داده‌نێت تاوه‌كو هه‌رچیه‌كی‌ كردوه‌ دانا بكوژێت!.

بۆیه‌ هاوژین پیلانه‌كه‌ی جێبه‌جێده‌كات و كاتژمێر دوی‌ شه‌و ده‌چێته‌سه‌ر ماڵی داناو په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ ده‌شكێنێت، له‌وكاته‌دا دانا له‌خه‌و به‌ئاگادێت و سه‌ره‌تا ده‌بێته‌ شه‌ڕیان، دانا به‌رگری له‌خۆی ده‌كات ته‌نانه‌ت ژنه‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات كه‌ هاوژین دانا نه‌كوژێت، به‌ڵام هاوژین زۆر دڵڕه‌قانه‌ تاوانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامده‌دات و تۆڵه‌ی براكه‌ی ده‌كاته‌وه‌، له‌وكاته‌دا فیشه‌كێك ده‌نێت به‌سه‌ری داناوه‌و هه‌ر له‌و شوێنه‌دا ده‌ستبه‌جێ دانا گیان له‌ده‌ستده‌دات.

دواتر هاوسه‌ری دانا زۆر هاوار ده‌كات كه‌ هاوژین وازی لێبێت، به‌ڵام هاوژین به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ دانا ده‌موچاوی بینیوه‌و ترسی ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ئاشكرای بكات، دوو فیشه‌ك به‌سه‌ری ئه‌ویشه‌وه‌ ده‌نێت و ده‌یكوژێت.

ڕوداوه‌كه‌ تائێره‌ به‌كوشتنی‌ داناو خێزانه‌كه‌ی‌ كۆتایی دێت، دواتر لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ستپێده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوژین پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی زۆریكردوه‌، بۆیه‌ به‌بڕیاری دادگا هاوژین ده‌ستگیرده‌كرێت.

دوای ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی، هاوژین وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكی ئه‌نجامنه‌دابێت، دان به‌وه‌دا ده‌نێت و ده‌ڵێت، ((من دڵی خۆمم ئارام كرده‌وه‌، چونكه‌ توڵه‌ی خۆم كرده‌وه‌و بكوژی براكه‌مم كوشت))، دواتر دادگا بڕیاری‌ خۆی‌ ده‌دات و به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی، هاوژین واته‌ بكوژی‌ داناو هاوسه‌ره‌كه‌ی‌، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.

ئه‌م ڕوداوه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕویداوه‌، ناوه‌كانیش خوازراون‌و ناوه‌ ڕاسته‌قینه‌كان لای‌ SNN پارێزراون.

4 مانگ پێشتر - Jan 26 2018 3:59PM
14415
بابه‌تی زیاتر
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....
ھەژاری ڕێگری لەھاوسەرگیریەکیان کرد..کاردۆ بوە بکوژی خۆش...
ئاری تۆڵەی ژنەكەی لەدكتۆرەكە دەكاتەوە...
ئاكۆ ته‌قه‌ له‌زاوا ده‌كات و بوكێش گیان له‌ده‌ستده‌دات...
بوار دوای‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر كه‌تان چی‌ ده‌گێڕێته‌وه...
بەهۆی فێڵ و تەڵەكەبازیانەوە بەیان و نیان پێنج ساڵ زیندا...
به‌هۆی‌ ڕاستگۆیی و به‌ویژدانیه‌وه‌ داناو ژنه‌كه‌شی‌ كوژ...
لەبەر لاوازی توانای سێكسی هاوسەرەكەی لەگەڵ كوڕێكدا سەرج...
ئەژی بەسەرھاتی سوتاندنی باپیری ئاشکرادەکات...
بەچەقۆ شادەماری ملی براكەی بڕی..بەسەرهاتی دوو برای دوان...
ژنی‌ هاوڕێكه‌ی‌ بۆخۆی‌ برد.. به‌مه‌رگ كۆتاییهات...
ئه‌نوه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات...
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...