ترافیک
بەم جۆرە باترییەکەت زیاتر بەرگەدەگرێت
SNN: 

کاری باتریی ئۆتۆمبیل جیاوازە لەباتریی ئاسایی چونکە ئەمەیان توانای بارگاویکردنەوە و بەتاڵبونی ھەیە.
باتریی بەشێوەیەکی سروشتی و خولی کاردەکات کاتێ ئۆتۆمبیل دادەگیرسێنیت ئەممەش تا ووزە کیمیاییەکەی ناوی بگۆڕێت بۆ ووزەی کارەبایی و ئەمەش بەبەتاڵ کردنەوە دەناسێنرێت.
دوای ئەوە دووبارە ووزەی کارەبایی دەگۆڕێتەوە بۆ ووزەی کیمیایی ئەمەش وادەکات تەمەنی باترییەکە بگۆڕێت و نوێی بکاتەوە.
بۆ خۆپاراستن لەگرفت و کێشەکانی باترییەکە دەبێ ئەم ھەنگاوانە بگریتەبەر: 
١. پشکنینی گیراوەی باترییەکە بۆ خۆپاراستن لەنوێبونەوەی باتریی ئۆتۆمبیلەکە دەبێ چاودێری گیراوەکەی ناوی بکرێت بەشێوەیەکی بەردەوام و ئەگەر کەم بۆوە دەبێ پڕ بکرێتەوە.
٢. لەکاتی کوژاندنەوەی ئۆتۆمبیلەکەدا ھەوڵ بدە ئامێرە کارەباییەکان دانەگیرسێنیت ئەمەش زۆر کاریگەری ھەیە لەسەر تەمەنی باترییەکە بەوپێیەی ووزە کارەباییەکەی دادەبەزێنێت.
٣. دەبێ بەردەوام ئۆتۆمبیلەکە دابگیرسێنیت : ماوەیەکی زۆر جێھێشتنی ئۆتۆمبیلەکە وادەکات شلەمەنی نێو باترییەکە بەتاڵ بێت بۆیە بەشێوەیەکی دەوری پێویستە لەوەرزی زستاندا ئۆتۆمبیلەکە دابگیرسێنیت.
٤. پشکنینی دینەمۆ: دینەمۆ ئەرکی گرنگ بۆ باتریی تەواو دەکات و دابەشکەری کارەبایە، دەبێ رێژەی بارگاوی کارەبایی باترییەکە گونجاو بێت لەگەڵ توانای قەبارەی داینەمۆکەوە.

3 هەفتە پێشتر - Jan 29 2018 11:17AM
3092
بابه‌تی زیاتر