کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
پیاوان ئەم ٥ پێویستیە سۆزدارییەیان ھەیە
SNN: 

پەیوەندیی ھاوسەرێتی تەندروست پشت بەچەندین ھۆکار دەبەستێت کەزامنی سەرکەوتن و بەردەوامی دەکات و ئەمەش پێداویستی سۆزداریی ھاوسەرەکەت دابین دەکات ئەمەش یەکێکە لەگرنگترین ھۆکارەکان  بۆ بەدەستھێنانی ژیانێکی پڕ خۆشی نێوان ھاوسەران.
لەوبارەیەوە وێب سایتی (ئەلن بار)ی ئەلیکترۆنی پێنج پێویستی سۆزداری بۆ پیاو خستۆتەروو کەدەبێ ئاگاداری بیت، باشترینیش بۆ ئەمە بەم جۆرەیە:
١-ھانی بدە لەسەر داھێنان : ئەوەی پیاو لەژیانی بەدەستی دەھێنێت دەبێ ژن رۆڵی ھەبێ تێیدا و گرنگیی بەرچاوی دەبێ لەبەدەستھێنانی. 
٢-پشتیوانی بکە: پیاو پێویستی بەپشتیوانی ژنەکەی ھەیە بەبەردەوامی و ئەمەش کاتێ توشی گرفتێک دەبێتەوە لەکارەکەیدا پێویستە ژن رۆڵی پشتیوان ببینێت و گوێی لێ بگرێت.
٣-ببە بەھاورێی: ئەمەش کاتێ ژن رۆڵی ھەبێ لەپەیوەندییەکەی لەگەڵ ھاوسەرەکەی و رۆڵی ژن لەم کاتەدا گرنگیدانە پێی، و لەگەڵیدا چالاکییەکان بکەن. 
٤-رێزگرتن: پێویستە رێزی تەواو ھەبێت لەنێوانی ژن و پیاو بۆ زامنی پەیوەندییەکی نمونەیی بێ گرفت.
٥-کەمێک ئازادی پێ بدەیت: دەبێ ژن خۆی بەدووربگرێت لەفشارخستنەسەر ھاوسەرەکەی بەبەردەوامی لەترسی ئەوەی نەوەک پەیوەندیی بکات لەگەڵ ژنێکی تر، بۆیە ئەمەش دەرەنجامی پێچەوانەی دەبێت و تەقینەوە دروست دەکات ، بۆیە دەبێ ژنان کەمێک ئازادی بدەن بەپیاوەکەیان تا چالاکی بکەن دوور لەماڵەوە.

3 هەفتە پێشتر - Jan 29 2018 1:04PM
2112
بابه‌تی زیاتر