هونه‌ر
بەڤیدیۆ: بەرەوپێشچونی شاکیرا لە٢٧ ساڵدا
SNN: 

بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو خانمە گۆرانی بێژە کۆڵۆمبیە بەناوبانگەیان ئاڵوگۆرکرد کەسەرەتای کارەھونەرییەکانی لەساڵی ١٩٩١ ەوە دەست پێ دەکات تا ئەمڕۆ.
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا "شاکیرا" بەچەندین شێوە دەردەکەوێت لەماوەی ٢٧ ساڵدا و شێوەی قژ و رەنگ و رووکاری لەوە ناچێت کەئێستا ھەیە، ئەمەش وایکردووە ھەوادارانی سەرسامی گۆرانکارییە گەورەکانی شێوە و شکڵی ببن. 
شاکیرا لەتەمەنی ١٤ ساڵیدا ھاتە نێو دنیای ھونەر و یەکەم ئەلبومی بەناوی Magia بەرھەم ھێنا کەئێستاش لەخولی ٦٠ەمینی خەڵاتەکانی گرامیدا لەشاری نیویۆرکی ئەمریکا، خەڵاتی باشترین ئەلبومی پۆپی لاتینی بەدەست ھێنا.

3 هەفتە پێشتر - Jan 30 2018 11:20AM
7558
بابه‌تی زیاتر