زانست
زانست
LG باشترین مۆبایلەکانی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای LG بۆ پیشەسازیی تەکنەلۆژیای پەیوەندییەکان، مۆبایلی V٣٠ ی ئاشکراکرد کەچەندین تایبەتمەندیی گرنگ و ئاست بەرزی ھەیە و لەگرنگترینیان: 
پرۆسێسەرەکەیەتی کەلەجۆری کوالکۆم سناپدراگۆن ٨٣٥ و گرافیک کاردی ئەدرینۆ ٥٤٠ و شاشەیەکی جۆری ئۆلیدی ھەیە و بەشوشەیەکی رووپۆشکراو بەکۆرنینگ گۆریلا گلاس ٥ 
کامێرای سەرەکی دەبڵە و بەووردبینی ٤K کاردەکات و دوو ھاوێنەی ١٦ بە ١٣ مێگاپکسڵی تێدایە.
مۆبایلەکە توانای مامەڵەی ھەیە لەگەڵ تۆری جۆری LTE و UMTS HSPA و GSM وGPRS و رادیۆیەک. 
لەگەڵ میمیۆری ناوەکی قەبارە ١٢٨ گێگابایت کەلەتوانایدایە بەبەکارھێنانی میمیۆری کاردی قەبارە ٢ تێرابایت. لەگەڵ ڕامی ٤ گێگابایت. ھاوکات باترییەکی ٣٣٠٠ میلی ئەمپێری ھەیە و بەسستمی ئەندرۆید نۆجا ٧.١.٢ کاردەکات.

3 هەفتە پێشتر - Jan 30 2018 11:52AM
7040
بابه‌تی زیاتر