جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
باشترین رێگا بۆ پاککردنەوەی فەرش
SNN: 

دەرکەوتنی پەڵە لەسەر تەختە و فەرش یەکێکە لەو گرفتانەی لەوەرزی زستاندا کەیبانوی ماڵ بێزار دەکات.
بۆ رزگاربون لەپەڵە کەمێک (پیکینگ سۆدە) بکەرە سەر پەڵەکە دواتر شەوێک جێی بھێڵە تا بەیانی بیپروێنە و ئەمەش بەپێی پێویست دووبارەی بکەرەوە.
دەتوانیت گیراوەی سرکەی سێوی سپی لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکەیت بۆ سڕین و لێکردنەوەی زەردییەکە. 
بۆ رزگاربون لەبۆنی ناخۆشی فەرش، کەمێک سۆدەی نان بدە لەفەرشەکە و با شەوێک پێوەی بێت و دەتوانیت چەند پارچەیەک خەڵووز بکەیت بەسەریدا بۆ ئەوەی بۆنەە ناخۆشەکە نەھێڵێت. 
باشترە فەرشەکە بەریتە دەرەوە تا ھەواگۆڕکێ بکات و ووشک بێتەووە چونکە ھەندێ جار شێ دەبێتە ھۆی بۆنی ناخۆش، ھەروەھا کاتێ زەوییەکە دەسڕیتەوە نابێ یەکسەر فەرشەکە دابخەیت تا بۆگەن نەکات.

9 مانگ پێشتر - Jan 30 2018 12:09PM
2574
بابه‌تی زیاتر