زانست
زانست
ئەپڵ ئایفۆنێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە
SNN: شارۆ سەراج

بەپێی ھەواڵە نوێیەکانی KGI ئەپڵ لە ئێستادا سەرقاڵی بەرھەمھێنانی ئایفۆنێکی نوێیە لە جۆری  iPhone Xبەڵام بە تێچوونێکی کەم، ئەو کەسانەی ئارەزووی ئایفۆنی X دەکەن بەڵام لەبەر زۆری نرخەکەی ناتوانن بیکڕن، لەم ساڵدا لەم مۆدێلانە دەکەوێتە بازاڕەکانەوە بە تێچوونێکی کەمتر.
ئەم ئایفۆنە ھەمان شێوەی دەرەکی وەک iPhone X ھەیە، شاشەکەشی ٦.١ ئینچیLCD، ھیچ دووگمەیەکی ھۆمی لەسەر نییە. بەپێی پێشبینیەکان پێدەچێت نرخەکەی لەنێوان ٧٠٠$-٨٠٠$ بێت، لەکاتێکدا ئایفۆنی X نرخەکەی ٩٩٩$. بەڵام ئایفۆنی ٨ ھەرزانترە.
بەپێی زانیاریەکانی KGI کامێرای ئەم مۆبایلە تاک لێنزە ، شاشەیەکی مۆدیل کۆنتری LCD  دەبێت.  ھەروەھا چوارچێوەکەی ئەلەمنیۆم دەبێت.
ئەم ئایفۆنە تەنھا مۆدێل نیە کە ئەپڵ بەنیازە بەرھەمی بھێنێت، بەڵکو پێشبینی ئەوەش دەکرێت مۆدێلەکانی iPhone X  لەسەر ڤێرژنی تازە دروستبکرێت بەکوالێتی باشتر و بەھەمان قەبارەی ٥.٨ ئینچی. پێدەچێت ئایفۆن X ی پلەسیش بەھەم بھێنرێت بە شاشەی OLED ی ٦.٥ ئینچی.

 

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Jan 30 2018 8:19PM
7550
بابه‌تی زیاتر