ژینگه
ژینگه
داھێنانێک بۆ ئەوانەی باخچەیان نیە لەماڵەوە
SNN: شارۆ سەراج

کۆمپانیای جیھانی ئایکیا Ikea داھێنانێکی نوێ دەکات لەبواری کشتوکاڵ کردن و بەخێوکردنی رووەک لەناو ماڵەکان و لەناو ژووردا. 
سیستەمەکە ناسراوە بە سیستەمی باخچەی ناوەکی ھایدرۆپۆنیک، زۆر کاریگەرە بۆ ڕواندنی رووەک بۆ ئەو ماڵانەی باخچەی دەرەکیان نییە. 
ئێستا لەگەل ئەم سیستەمە دەتوانیت ھەچ سەوزەیەک ئارەزووی دەکەیت لەناو ماڵەکەتدا بیڕوێنیت بەدرێژایی ساڵ، بەبێ ئەوەی وەرزەکان، تیشکی خۆر، ئەزموونی کشتوکاڵی، گڵ پێویست بێت.
لە سیستەمەکەدا ڕێکخستنی ئاو و ڕووناکی بۆ دانراوە، ئامێرەکە ھەندێک ماددەی وەک کەفی تێدایە کە ڕێگە بە تۆوەکان دەدات بە سروشتی بڕوێن و ببنە ڕووەکێکی تەندروست، ھەروەھا ھەمیشە بەشێداری دەیانھێڵێتەوە. لەگەڵ ئەمەشدا سیستەمێکی ڕووناکی وەک تیشکی خۆری بۆ دانراوە کەھەموو پێویستیەکی وەک ووزەی خۆر پێدەبەخشێت.
ئەم سیستەمە بەھاوکاری کۆمەڵێک زانایانی کشتوکاڵی سویدی بەناوی (کریدا ڤاکسەر) داھێنراوە، کە زۆر بەسوود و کاریگەرە بۆ ئەو کەسانەی رووبەری ماڵەکانیان بچووکە و جێی باخچەی تێدا نابێتەوە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

4 مانگ پێشتر - Jan 30 2018 8:36PM
2139
بابه‌تی زیاتر