ترافیک
چۆنیەتی پاراستنی باتری ئۆتۆمبیل لەزستاندا
SNN: 

دەستەی ھونەری ئەڵمانی بۆ کاروباری ئۆتۆمبیل رێنمایی دەداتە شۆفێران لەبارەی پاراستنی باتری ئۆتۆمبیل بۆ زامنکردنی کارکردنی بەشێوەیەکی نمونەیی و باش لەزستاندا.
لەوبارەیەوە شارەزا ئەڵمانییەکان دووپاتی دەکەنەوە کەپێویستە سەری جەمسەرەکانی باترییەکە پاک بکرێتەوە لەپیسی و ژەنگ لەرێی فڵچەی تەل و بەکارھێنانی مادەی تایبەت بۆ پاککردنەوەی جەمسەرەکانی، لەگەڵ پاککردنەوەی باترییەکە خۆی بەپارچەیەک قوماشی کەمێک شێدار.
نابێ خاولی ئاسایی وشک بەکاربھێنرێت چونکە کارەبای ستاتیکی دروست دەکات، دەبێ رەچاوی مەرجەکانی پاراستنی باترییەکە بکرێت کەلەلایەن کۆمپانیای بەرھەمھێنەوە بۆی دیاریکراوە.
ئەوەی گرنگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەم کارانەدا چاویلکە و دەستکێش بەکاربھێنرێت بەو پێیەی باتری ئۆتۆمبیل مادەی کیمیایی مەترسیداری تێدایە.

7 مانگ پێشتر - Feb 1 2018 1:11PM
2755
بابه‌تی زیاتر