جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
ھۆکاری دەرکەوتنی سێوی ئادەم لەپیاواندا
SNN: 

پیاوان بەوە جیادەکرێنەوە کە"سێوی ئادەم" لەسەر ملیان ھەیە و ئەمەش دەگمەنە لەسەر ژنان و کچان دەربکەوێت.
بەپێی راپۆرتێکی Howstuffworks ، سێوی ئادەم بریتیە لەبارستاییەک لەملی پیاودا کەئەمەش لەراستیدا لەدەرەنجامی گەشەی قوڕگی پیاوانە کەبەشێوەیەکی بەرچاو دەبینرێت لەکاتی باڵغ بوندا ئەمەش وادەکات دەنگی پیاو قوڵتر بێت.
لەبارەی کچانیشەوە ھەمان شتیان ھەیە بەڵام بەو جۆرە نیە کەلەپیاواندا گەشە دەکات .
کاتێ "سێوی ئادەم" لەژناندا دەردەکەوێت لەدەرەنجامی گرفتێکی ھۆرمۆنی گەشە و باڵغ بوونە و رەنگە دەرەنجامی بونی گرفتێکی تەندروستی بێت.
رەنگە ھەندێ خانمان بونی "سێوی ئادەم" ببێتە ھۆی نیگەرانی و بێ متمانەیی لەدەرەنجامی ئەوەی ئەم بابەتە پەیوەندییدارە بەپیاوانەوە بۆیە باشترە خانمان سەردانی پزیشکی دەروونی و لایەنە پەیووەندیدارەکان بکەن.
ھەندێ لەپیاوانیش نەشتەرگەری بۆ بچوککردنەوەی دەدەن یان لەناوبردنی کەئەمەش کەسەکە توشی گرفتی تەندروستی زۆر دەکات لەنێویاندا گۆڕینی دەنگ و دەرکەوتنی برین لەملدا کەرەنگە بەھۆیەوە کەسەکە گیان لەدەست بدات.

3 هەفتە پێشتر - Feb 3 2018 8:34AM
3318
بابه‌تی زیاتر